توندترین سزا لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوانەیە کە وێنەى دروستکراوەکانى خودا دەکێشنەوە

توندترین سزا لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوانەیە کە وێنەى دروستکراوەکانى خودا دەکێشنەوە

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «توندترین سزا لە ڕۆژی قیامەتدا بۆ ئەوانەیە کە وێنەى دروستکراوەکانى خودا دەکێشنەوە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هەواڵێک دەدات کە ماناى نەهی کردن وهەڕەشە کردنە: ئەوانەى وێنەى ڕۆح لەبەر دەکێشن یان شێوەى ڕۆح لەبەر دروستدەکەن وەکو پەیکەر وشێوەى تر، ئەمە وەکو خۆچواندنە بە پەروەردگار لە دروستکردنیدا؛ پەنا بە خودا، ئەگەرچیش خۆیان بانگەشەی ئەوە نەکەن بەڵام دروستکردنی ڕۆح لەبەر ئەو واتایە دەگەیەنێت بەو کەسەی وێنەکان دەبینێت، ئەم جۆرە کەسانە سەختترین سزایان بۆ هەیە لە قیامەتدا، چونکە نیشانەى بێ ڕەوشتی وبێ ئەدەبیە بەرامبەر خواى گەورە، وکەسانێکی تاوانبارن وسنووری حەرامکراوەکانیان تێپەڕاندووە؛ بۆیە شایستەى ئەم سزایەن کە باسکراوە لە فەرموودەکەدا، وهەڕەشەی سەختتر لە فەرموودەی تردا باسکراوە، بەڵام وێنەیەک کە دەموچاوی (ڕووی) تێدا دیار نەبێت و لا ببرێت بەهەر شێوەیەک (طمس کرابێت)؛ بە وێنە دانانرێت هەروەکو لە گێڕانەوەى تردا باسکراوە، وسەبارەت بە وێنەی فۆتۆگرافی نابێت بە هیچ شێوەیەک بگیرێت مەگەر بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت وەکو پێناسی کەسی؛ چونکە ڕێگەدان بە وێنەگرتن خراپەکاری زۆری تێدایە ودەرگا کردنەوەیە بەرەو ڕووی کردەوەکانى شەیتان، ئەمەش ڕای زۆرینەى زانایانی ئەهلی سونەیە لەم سەردەمەدا.

التصنيفات

تاکبوونی خودا لە پەروەردگارێتیدا