إعدادات العرض
هەرکەسێک بگاتە لای الله و بە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت؛ ئەوا هیچ گوناهێكی زیانی پێ ناگەیەنێت، و هەرکەسێکیش بمرێت و هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت؛ ئەوا…
هەرکەسێک بگاتە لای الله و بە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت؛ ئەوا هیچ گوناهێكی زیانی پێ ناگەیەنێت، و هەرکەسێکیش بمرێت و هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت؛ ئەوا هیچ چاکەیەکی سوودی پێ ناگەیەنێت
لە عبداللە کوڕی عەمرو -ڕەزاى خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک بگاتە لای الله و بە هیچ شێوەیەك هاوبەشی بۆ الله بڕیار نەدابێت؛ ئەوا هیچ گوناهێكی زیانی پێ ناگەیەنێت، و هەرکەسێکیش بمرێت و هاوبەشی بۆ خودا بڕیار دابێت؛ ئەوا هیچ چاکەیەکی سوودی پێ ناگەیەنێت».
[(سەحیح - ڕاست)] [(أحمد) ڕیوایەتی كردووە]
الترجمة
العربية Português دری Македонски Magyar Tiếng Việt ქართული বাংলা ไทย অসমীয়া Nederlands ਪੰਜਾਬੀ Indonesia Kiswahili ភាសាខ្មែរ English ગુજરાતી Hausa Tagalog Русский മലയാളം मराठी Српски සිංහල ಕನ್ನಡ हिन्दी తెలుగు اردو Türkçeالشرح
پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- هەواڵیداوە بەوەی هەرکەسێک بمرێت و بگاتە لای خودا؛ بە یەک خوا پەرستیەوە (بە تەوحیدەوە)، و هیچ شتێکی نەكردبێتە هاوبەش بۆ الله، ئەوا لە خەڵكی بەهەشتە، تەنانەت ئەگەرچیش لە ئاگردا سزا بدرێت بەهۆی گوناهەکانییەوە، وە هەرکەسێک بمرێت و هاوبەشی (شیرکی) بۆ خودا بڕیار بدات، ئەوا هیچ چاکەیەک لەگەڵ شیرکەکەیدا سوودی پێ ناگەیەنێت؛ و چوونە بەهەشتی لەسەر حەرام دەبێت.فوائد الحديث
هۆشداریدان لە شیرك و هاوبەشدانان بۆ الله، و گەورەترین تاوانە، و الله لەم تاوانە خۆش نابێت؛ ئەگەر بكەرەكەی لەسەری بمرێت.
فەزڵ ومەزنی یەك خوا پەرستی -تەوحید-، و چوونە بەهەشت مسۆگەر دەكات؛ تەنانەت ئەگەر دوای سزادانیش بێت.
گرنگی دامەزراوەیی و جێگیربوون لەسەر تەوحید هەتا مردن، و نەكردن و نزیك نەبوونەوە لە پێچەوانەكەی كە شیركە.
