إعدادات العرض
ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ…
ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟
لە ئەنەسەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا وازم لە هیچ تاوانێکی بچووک وگەورە نەهێناوە -هەموویم کردووە-، فەرمووی: «ئایا شاهێدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ)؟»، سێ جار، ووتی: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە -شایەتمانەکە- ئەوی تر -تاوانەکان- دادەپۆشێت».
الترجمة
العربية English မြန်မာ Svenska Čeština ગુજરાતી Yorùbá Nederlands اردو Español Bahasa Indonesia ئۇيغۇرچە বাংলা Türkçe Bosanski සිංහල हिन्दी Tiếng Việt Hausa മലയാളം తెలుగు Kiswahili پښتو অসমীয়া Shqip دری Ελληνικά Български Fulfulde ಕನ್ನಡ Кыргызча Lietuvių or Română Kinyarwanda Српски тоҷикӣ O‘zbek नेपाली Moore Oromoo Wolof Soomaali Tagalog Français Azərbaycan Українська bm தமிழ் Deutsch ქართული Português Македонски Magyar فارسی Русский 中文 yao km Malagasyالشرح
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەوی پێغەمبەری خودا، هەموو گوناهـ و تاوانەکانم کردووە، و وازم لە هیچ گوناهێکی بچووک وگەورە نەهێناوە ؛ هەموویم کردوە، ئایا خواى گەورە لێم خۆش دەبێت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو: ئایا شاهیدی دەدەیت بە ( لَا إِلَهَ إِلا اللَّهُ وَ مُحَمَّدًا رَسُولُ اللَّهِ ) واتە : (هیچ شتێک شایستەى پەرستن نیە جگە لە الله و موحەمەد پێغەمبەری خودایە) ؟ سێ جار دووبارەی کردەوە، پیاوەکە ووتی: بەڵێ، شاهێدی دەدەم، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی فەزڵی دوو شایەتمانی کرد کە هۆکاریشە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکان، وتەوبە کردن دەبێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى پێشووتر.فوائد الحديث
مەزنی شایەتمان ودەبنە هۆی سووک بوونی کێشی تاوانەکان لە تەرازوودا بۆ کەسێک بەڕاستگۆیی لە دڵیەوە بیڵێت.
ئیسلام هۆکارە بۆ لێخۆشبوون لە تاوانەکانى پێشوو.
تەوبەکردنی ڕاستگۆیانە دەبێتە هۆی سڕینەوەى گوناهـ وتاوانەکانى پێشوو.
دووبارەکردنەوە لە فێرکردن لە ڕێبازی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-.
فەزڵی شایەتمان، وهۆکارە بۆ ڕزگاربوون لە مانەوە بۆ هەتاهەتایی لە دۆزەخدا.
التصنيفات
فەزڵی تەوحید (یەک خوا پەرستی)