هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا؛ ئەوا خواى گەورە بە هۆی…

هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا؛ ئەوا خواى گەورە بە هۆی ئەمانەوە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت

لە ئەبی سەعید و ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی: هیلاک بوونێک یان نەخۆشیەک یان خەفەت ودڵتەنگیەک یان ئازار وناڕەحەتیەک بێت یان هەتا ئەگەر دڕکێکیش بچێت بە پێیدا؛ ئەوا خواى گەورە بە هۆی ئەمانەوە لە تاوانەکانی خۆش دەبێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

واتای فەرموودەکە: ئەوەی کە تووشی مسوڵمان دەبێت لە نەخۆشی وهیلاک بوون وغەم وخەفەت وکارەسات وقورسی وترس ولاوازی وهەموو ناخۆشیەک ئەمانە هەمووی دەبنە هۆی سڕینەوەی تاوانەکان و وەرینیان. ئەگەر مرۆڤ زیاد لە ئارام گرتن، ڕەجای ئەوە بکات کە خودا پاداشتی بۆ بنووسێت لە سەر ئەو ناخۆشیانە ئەوا پاداشتی بۆ هەیە لە سەریان. مسوڵمان لە دوو ڕووەوە مامەڵە لە گەڵ ناخۆشیەکان دەکات: ئەگەر تووشی ناخۆشی بێت ئەوا پاداشتی بیردەکەوێتەوە وڕەجای پاداشتی خودایە لە سەر ئەم ناخۆشیە، ئەوا ئەمە دوو سوودی بۆ ئەو مسوڵمانە هەیە: لێخۆشبوونی تاوانەکان وزیادبوونی چاکەکان. وجاری وا هەیە بێ ئاگایە لەمە، بۆیە دڵی تەنگ دەبێت وبێزار دەبێت، بۆیە بێ ئاگا دەبێت لە ڕەجا کردنی پاداشت لە خودا، بۆیە تەنها تاوانەکانی دەسڕدرێتەوە، بۆیە ئەو لە هەموو حاڵەتێکدا هەر براوەیە. تاوانەکانی دەسڕدرێتەوە ولە سەری لادەچێت بە بێ ئەوەی پاداشتی بۆ بنووسرێت چونکە ئەو ڕەجا ونیەتی نەبوو بۆیە ئارامی نەگرت. بۆیە پێویستە ئەگەر مرۆڤ دڕکێکیش بچێتە پێیدا، ڕەجای پاداشتی بیربکەوێتەوە لە سەر ئەم ناخۆشیە، بۆ ئەوەی پاداشتی بۆ بنووسرێت لە گەڵ سڕینەوەی تاوانەکان. ئەمەش نیعمەتێکە لە لایەن خودا ولە ڕێزلێنانی ئەوە بۆ مسوڵمانان، کە مسوڵمانان تووشی تاقیکردنەوە دەکات وپاداشتی دەداتەوە لە سەر ئەم تاقیکردنەوەیە ولە گوناهەکانی خۆش دەبێت. تێبینی: سڕینەوەی تاوانەکان، تەنها تاوانە بچووکەکان دەگرێتەوە چونکە لێخۆشبوون لە تاوانە گەورەکان پاش تەوبەی نەصوح دەبێت.

فوائد الحديث

تیایدا هاتووە کە نەخۆشی وتاقیکردنەوەکانی تر کە تووشی ئیماندار دەبێت پاکی دەکەنەوە لە تاوان وکارە چەوتەکان ئەگەر کەمیش بێت.

موژدەیەی تیایە بۆ زۆرینەی مسوڵمانان چونکە هیچ مسوڵمانێک نییە کە تووشی ناخۆشی وتاقیکردنەوەیەک نەبێت لە ناخۆشی وتاقیکردنەوەکان.

ئەم ناخۆشی وناڕەحەتیانە دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەکان وزیادبوونی چاکەکان.

سڕینەوە وداپۆشینی تاوانەکان کورتکراوەتەوە لە سەر هەندێکیان ئەوانەیش (تاوانە بچووکەکانن)، چونکە (تاوانە گەورەکان) دەبێتە تەوبەیەکی نەصوحیان لێبکرێت.

التصنيفات

فەزڵی تەوحید (یەک خوا پەرستی), فەزڵی تەوحید (یەک خوا پەرستی)