إعدادات العرض
هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى…
هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت لە یەکەم لێدان؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە، وئەوەى لە دووەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر، وئەوەى لە سێیەم لێداندا بیکوژێت؛ ئەوا ئەوەندە وئەوەندە چاکەى بۆ هەیە لەوەى پێشووتر کەمتر». ولە گێڕانەوەیەکدا: «هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt සිංහලالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژژگاریمانی کردووە وهانمانی داوە بۆئەوەى مارمێلکە بکوژین، وهەواڵیداوە هەرکەسێک مارمێلکەیەک بکوژێت بە یەک لێدان؛ سەد چاکەى بۆ دەنووسرێت، ولە دووەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، ولە سێیەم لێداندا (چاکەى) لەوەى پێشووتر کەمتری بۆ دەنووسرێت، وحیکمەت لە کوشتنی ئەوەیە فووی دەکردە سەر ئەو ئاگرەى کە ئیبراهیم -علیه السلام- فڕێدرایە نێویەوە، وهەروەها ئاژەڵێکی ژەهراوی وپیس وزیانبەخشە.