ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت

ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «ناچنە بەهەشتەوە هەتاوەكو ئیمان دەهێنن، وئیمان ناهێنن هەتاوەكو یەکترتان خۆش دەوێت، ئایا شتێکتان پێ بڵێم ئەگەر ئەنجامی بدەن (بەهۆیەوە) یەکتریتان خۆش دەوێت؟ سەلام کردن لە نێوانتان بڵاو بکەنەوە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە تەنها ئیماندار دەچێتە بەهەشتەوە، وئیمان كامڵ نابێت وحاڵی كۆمەڵگا باش نابێت هەتاوەكو مسوڵمانان یەكتریان خۆشدەوێت. پاشان -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی كردووە بۆ باشترین شت كە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی ئەویش بریتیە لە سەلامكردنی مسوڵمانان لەیەكتر، كە خوای گەورە سەلام كردنی بۆ ڕێز گرتن داناوە لەنێو بەندەكانی.

فوائد الحديث

چوونە بەهەشت تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە ئیمانیان -باوەڕیان- هەیە.

لە کامڵی ئیمانە کاتێک مسوڵمان هەرچیەک بۆ خۆی پێی خۆشە بۆ برای مسوڵمانیشی پێی خۆش بێت.

بڵاوكردنەوەی سەلامكردن لەنێوان مسوڵمانان ؛ سونەتە، وهۆكارە بۆ بڵاوبوونەوەی خۆشەویستی وئاسایش لەنێوانیاندا.

سەلام تەنها لە مسوڵمان دەکرێت، چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: (بینکم) واتە: (لە نێوانتان).

سەلامكردن دەبێتە هۆی نەهێشتنی: دەنگ دابڕان وپشت لێكردن -هەجركردن- وڕق وكینە.

گرنگی خۆشەویستی لەنێوان مسوڵمانان، هۆکارێکی کامڵی ئیمانە.

لە فەرموودەیەكی تردا شێوازی تەواوی سەلامكردن هاتووە كە بەم شێوەیە: (السلام عليكم ورحمة الله وبركاته)، وتەنها ووتنی: (السلام عليكم) دروستە.

التصنيفات

فەزڵی کردەوەکانی لاشە (کردەوەکانی ئەندامەکان)