ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە

ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە

لە ئەبی هوڕەیڕەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە، یان وەکو ئەو کەسە وایە لە شەودا (بەردەوام) شەونوێژ دەکات و لە ڕۆژدا (بەردەوام) بەڕۆژوو دەبێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەمان بۆ دەكات ئەوەی پێویستیەكانی ئافرەتی بێوەژن دابین دەكات كە پیاوەكەی مردووە وكەسی نییە كاروبارەكانی بۆ جێبەجێ بكات، وئەوەی پێویستیەكانی هەژاران دابین دەكات وخەرجیان بۆ دەكات ؛ بەهیوای پاداشتی خوای گەورە -سبحانه وتعالی-، ئەوا وەكو موجاهید وایە لەپێناو الله، یان وەكو ئەو كەسە وایە كە بەردەوام شەونوێژ دەكات بەبێ ماندووبوون، وڕۆژوو دەگرێـت بەبێ شکاندنی

فوائد الحديث

ئامۆژگاری کردن بە هاوكاری ویەكگرتوویی وجێبەجێکردنی پێویستی لاوازەكان.

پەرستن هەموو کردەوەیەکی چاک دەگرێتەوە، ودابینكردنی پێویستی بێوەژن وهەژارەكان ؛ پەرستنە.

ئیبن هوڕەیڕە دەڵێت: مانای ئەوەیە خوای گەورە پاداشتی هەموو ئەمانەی پێكەوە بۆ دەنووسێت ؛ ئەوەی ڕۆژوو دەگرێت بە بەردەوامی وشەو نوێژ دەكات بە بەردەوامی وجیهاد دەكات بە بەردەوامی، چونكە پێویستیەكانی بێوەژنێکی دابینكردووە ؛ لەجیاتی مێردەكەی، وپێویستی هەژارەكەی دابینكردووە ؛ كە نەیتوانی بۆ خۆی دابینی بكات، بۆیە كاتێك ئەوەی زیاتر بوو لەڕزقی پێویستی بەخشی وماندووبوونەكەی كرد بە خێر ؛ سوودەكەی بۆی ئەوەیە كە پاداشت دەدرێتەوە یەكسان بە پاداشتی ڕۆژووگر وشەونوێژكار وموجاهید.

التصنيفات

فەزڵی کردەوەکانی لاشە (کردەوەکانی ئەندامەکان)