باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات پارەیەکە کە لە سەر منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو خوای گەورە (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی…

باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات پارەیەکە کە لە سەر منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو خوای گەورە (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات لە سەر هاوڕێکانی لە پێناو خوای گەورە

لە ثەوبانەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە خزمەتکاری پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بوو، ووتی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەفەرموێت: «باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات پارەیەکە کە لە سەر منداڵەکانی خەرجی بکات، وپارەیەک لە سەر ئاژەڵەکەی خەرجی بکات لە پێناو خوای گەورە (لە جیهاددا)، وپارەیەک خەرجی بکات لە سەر هاوڕێکانی لە پێناو خوای گەورە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

باشترین پارە کە کەسێک خەرجی بکات بریتیە لە خەرجکردنی پارە لە سەر منداڵەکانی وئەوانەی کە دەبێت خەرجیان بۆ بکات وژیانیان دابین بکات لە کوڕ وکچ وخێزان وخزمەتکار وجگە لە ئەمانە، وئەو پارەیەش کە لە ئاژەڵەکەی (یان هەر کەرەستەیەکی تر) خەرجی دەکات کە لە پێناو خوای گەورە وبۆ جیهاد وکۆشش کردن بۆ سەرخستنی ئاینی ئیسلام بە کاری دێنێت، وپارەیەک خەرج بکات لە سەر هاوەڵانی لە پەرستنی خوای گەورە، ووتراوە: (في سبيل الله - لە پێناو خواى گەورە) تەنها مەبەست پێ جیهاد کردنە.

التصنيفات

فەزڵی کردەوە چاکەکان, فەزڵی کردەوەکانی لاشە (کردەوەکانی ئەندامەکان)