إعدادات العرض
خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا
خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا
لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «خواى گەورە نوێژی یەکێک لە ئێوە قبوڵ ناکات ئەگەر دەستنوێژی شکا -تووشی ڕوودان (الحدث) بوو- ؛ هەتاوەکو دەستنوێژ دەگرێتەوە».
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili မြန်မာ Deutsch 日本語 پښتو Tiếng Việt অসমীয়া Shqip Svenska Čeština ગુજરાતી አማርኛ Yorùbá සිංහල தமிழ் ไทย دری Кыргызча or Kinyarwanda नेपाली Română Malagasy Lietuvių Oromoo Nederlands Soomaali Српски Українська ಕನ್ನಡ Wolof Mooreالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە لە مەرجەكانی دروستێتی نوێژ، بریتیە لە: دەستنوێژ، واجبە لەسەر ئەو كەسەی دەیەوێت نوێژ بكات لەپێشیدا دەستنوێژ بگرێت ؛ ئەگەر دەستنوێژی شكا بێت بەهۆی یەكێك لەو شتانەی دەستنوێژ دەشكێنن وەكو: پیسی ومیز وخەوتن وهتد.فوائد الحديث
نوێژی کەسێک قبوڵ ناکرێت کە دەستنوێژی شکا بێت -تووشی ڕووداو (الحدث) بوو بێت-، هەتاوەکو پاك دەبێتەوە لە ڕووداوی گەورە (بۆ نمونە: لەشگرانی) ؛ بە خۆشۆردن، وپاك دەبێتەوە لە ڕووداوی بچووک (بۆ نمونە: با لێ دەرچوون، وخەو) ؛ بە دەستنوێژگرتن.
دەستنوێژگرتن بریتیە لە هێنانی ئاو بەچنگی دەست وجوڵانەوەی لە دەمدا پاشان دەركردنی، دواتر ئاو هەڵمژینە نێو لووت ودەركردنی، پاشان شۆردنی ڕوو ؛ سێ جار، دواتر شۆردنی دەستەكان هەتاوەكو ئانیشكەكان -ئانیشكەكانیش دەشوات- ؛ سێ جار، پاشان مەسحكردن بەسەر هەموو سەر -گوێیەكانیش دەگرێتەوە-؛ یەك جار، پاشان شۆردنی پێیەكان هەتاوەكو گوێزنگەكان -گوێزنگەكانیش دەشوات- ؛ سێ جار.
التصنيفات
دەستنوێژگرتن