پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نێوان نوێژی مەغریب ونوێژی عیشای کۆکردەوە: مەغریب سێ ڕکات نوێژی کرد، وعیشا دوو ڕکات نوێژی کرد؛ ویەک قامەت کرا (بۆ هەر یەکێک لە…

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نێوان نوێژی مەغریب ونوێژی عیشای کۆکردەوە: مەغریب سێ ڕکات نوێژی کرد، وعیشا دوو ڕکات نوێژی کرد؛ ویەک قامەت کرا (بۆ هەر یەکێک لە نوێژەکان)

لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نێوان نوێژی مەغریب ونوێژی عیشای کۆکردەوە (جەمعیانی کرد): مەغریب سێ ڕکات نوێژی کرد، وعیشا دوو ڕکات نوێژی کرد؛ ویەک قامەت کرا (بۆ هەر یەکێک لە نوێژەکان)».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە کردەوەى پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووندەکاتەوە لەو شەوەى نوێژەکانى کۆکردەوە (جەمعیانی کرد) لە موزدەلیفە پاش ئەوەى لە عەرەفەوە هات؛ نێوان نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە، نوێژی مەغریب سێ ڕکاتی ئەنجامدا ونوێژی عیشای کورت کردەوە (قەسڕی کرد) بۆ دوو ڕکات، بە یەک بانگدان، وبۆ هەر نوێژێک قامەتێک ئەنجامدرا، واتا: یەک بانگدان ودوو قامەت کرا بۆ ئەم کورتکردن وکۆکردنەی نوێژانە (قەسڕ وجەمعە).

التصنيفات

نوێژی ئەو کەسانەی کە عوزر وبیانوویان هەیە