إعدادات العرض
1- بە پێوە نوێژ بکە، ئەگەر ناتوانیت ئەوا بە دانیشتنەوە ئەنجامی بدە، خۆ ئەگەر ھەر ناتوانیت ئەوا بە پاڵکەوتنەوە نوێژ بکە
2- پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بە شێوازى دانیشتنی چوارمشقی نوێژی دەکرد
3- هاوەڵی پێغەمبەری خودا بووم (لە هەندێک لە سەفەرەکانیدا) لە دوو ڕکات زیاتری ئەنجام نەدەدا لە سەفەردا، وئەبوبەکر وعومەر وعوسمانیش بەهەمان شێوە
4- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا نوێژی نیوەڕۆ وعەسری کۆدەکردەوە (جەمعیانی دەکرد)، وئەگەر لە سەفەر کردن بەردەوام بووایە، وهەروەها نوێژی مەغریب وعیشای (بەردەوام) کۆ دەکردەوە (جەمعیانی دەکرد)
5- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە نوێژی دەکرد کاتێک نەخۆش بوو
6- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە (نوێژی جەمعی کرد)، هەر نوێژێکیان قامەتێکی تایبەتی هەبوو، ولە نێوانیاندا ولە پاشیان هیچ نوێژێکی سونەتی نەکرد
7- پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نێوان نوێژی مەغریب ونوێژی عیشای کۆکردەوە: مەغریب سێ ڕکات نوێژی کرد، وعیشا دوو ڕکات نوێژی کرد؛ ویەک قامەت کرا (بۆ هەر یەکێک لە نوێژەکان)
8- لەسەر زەوی نوێژ بکە؛ ئەگەر توانیت، ئەگەر نا؛ سەرت نزم بکەرەوە، وبا سوجدە بردنت نزمتر بێت لە ڕکوع بردنت