إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە (نوێژی جەمعی کرد)، هەر نوێژێکیان قامەتێکی تایبەتی هەبوو، ولە نێوانیاندا ولە پاشیان هیچ نوێژێکی سونەتی…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە (نوێژی جەمعی کرد)، هەر نوێژێکیان قامەتێکی تایبەتی هەبوو، ولە نێوانیاندا ولە پاشیان هیچ نوێژێکی سونەتی نەکرد
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە (نوێژی جەمعی کرد)، هەر نوێژێکیان قامەتێکی تایبەتی هەبوو (واتا دوو قامەت ئەنجامدرا)، ولە نێوانیاندا ولە پاشیان هیچ نوێژێکی سونەتی نەکرد».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी ئۇيغۇرچە Hausa Portuguêsالشرح
کاتێک لە ڕۆژی عەرەفەدا خۆر ئاوا بوو، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەرەو (موزدەلیفە) چوو، لەوێ نوێژی مەغریب وعیشای کۆکردەوە (نوێژی جەمعی کرد) بە پاشخستن (واتا لە کاتی نوێژی عیشادا جەمعەکەى ئەنجامدا)، هەر نوێژێکیان قامەتێکی تایبەتی هەبوو (واتا دوو قامەت ئەنجامدرا)، ولە نێوانیاندا ولە پاشیان هیچ نوێژێکی سونەتی نەکرد، ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی مەبەست لە جەمعکردنی نوێژەکان، و بۆئەوەى خۆی وهاوەڵان پشوو وەربگرن، وئامادە بن بۆ دروشمەکانى تر.