لەسەر زەوی نوێژ بکە؛ ئەگەر توانیت، ئەگەر نا؛ سەرت نزم بکەرەوە، وبا سوجدە بردنت نزمتر بێت لە ڕکوع بردنت

لەسەر زەوی نوێژ بکە؛ ئەگەر توانیت، ئەگەر نا؛ سەرت نزم بکەرەوە، وبا سوجدە بردنت نزمتر بێت لە ڕکوع بردنت

لە جابری کوڕی عبداللەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەردانى نەخۆشێکی کرد، بینی لەسەر سەرینێک نوێژ دەکات -ڕکوع یان سوجدەی لەسەر دەبات-، سەرینەکەى برد وفڕێی دا، (پیاوەکە) پارچە دارێکی هێنا بۆئەوەى نوێژی لەسەر بکات -ڕکوع یان سوجدەى لەسەر ببات-، پارچە دارەکەى برد وفڕێی دا، و-صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «لەسەر زەوی نوێژ بکە؛ ئەگەر توانیت، ئەگەر نا؛ سەرت نزم بکەرەوە (نیوەى سەرەوەى لاشەت نزم بکەرەوە)، وبا سوجدە بردنت نزمتر بێت لە ڕکوع بردنت».

[صەحیحە] [بەزار گێڕاویەتیەوە - بەیھەقی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە شێوازی نوێژکردنی ئەو نەخۆشە ڕووندەکاتەوە کە ناتوانێت سوجدە ببات لەسەر زەوی، واجب ئەوەیە بە پێی تواناى نوێژ بکات، وپێویستە لە حاڵەتی ڕکوع بردن وسوجدە بردندا سەری (نیوەى سەرەوەى لاشەی) نزم ولاری بکاتەوە بەرەو خوارەوە -بەرەو ئاراستەى زەوی-، ودەبێت سەری لە حاڵەتی سوجدە بردندا نزمتر بێت لە حاڵەتی ڕکوع بردنی.

التصنيفات

نوێژی ئەو کەسانەی کە عوزر وبیانوویان هەیە