پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا نوێژی نیوەڕۆ وعەسری کۆدەکردەوە (جەمعیانی دەکرد)، وئەگەر لە سەفەر کردن بەردەوام بووایە، وهەروەها نوێژی مەغریب وعیشای…

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا نوێژی نیوەڕۆ وعەسری کۆدەکردەوە (جەمعیانی دەکرد)، وئەگەر لە سەفەر کردن بەردەوام بووایە، وهەروەها نوێژی مەغریب وعیشای (بەردەوام) کۆ دەکردەوە (جەمعیانی دەکرد)

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە سەفەردا نوێژی نیوەڕۆ وعەسری کۆدەکردەوە (جەمعیانی دەکرد)، وئەگەر لە سەفەر کردن بەردەوام بووایە، وهەروەها نوێژی مەغریب وعیشای (بەردەوام) کۆ دەکردەوە (جەمعیانی دەکرد)».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شەریعەتی پێغەمبەرمان موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- تایبـەتمەندی ئەوەی تێدایە لە نێو شەریعە ئاسمانیەکاندا بەوەى لێبووردەیی وئاسانکاری ولابردنی ناڕەحەتی وقورسی تێدایە لەسەر ئەوانەى ئەرکەکانی لەسەر واجب کراوە، ولەم ئاسانکاریانە: کۆکردنەوەی دوو نوێژ لە سەفەردا (جەمع کردن) کە لە یەک بەشی ڕۆژدا ئەنجامدەدرێن. بنچینە ئەوەیە هەموو نوێژێک لە کاتی خۆی ئەنجامبدرێت، بەڵام خووی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەو شێوەیە بوو ئەگەر سەفەری بکردایە، نێوان نوێژەکانى نیوەڕۆ وعەسر، ومەغریب وعیشای کۆ دەکردەوە (جەمعیانی دەکرد)، یان ئەوەتا پێشی دەخستن یان پاشی دەخستن؛ واتا یان هەردوویانی لە کاتی ماوەی نوێژی یەکەم یان دووەم ئەنجامدەدا، کۆکردنەوەى نوێژی نیوەڕۆ وعەسر لە ماوەى نوێژی نیوەڕۆ (پێشخستن:تقدیم)ی پێدەڵێن، لەمەشدا ڕەچاوی ئاسانترینیانی دەکرد بۆ ئەوانەى کە لەگەڵیدان، چونکە سەفەر کردن ناخۆشی وناڕەحەتی تێدایە وڕوخسەتی کۆکردنەوە لە نێوانیان بۆ ئاسانکاری دانراوە.

التصنيفات

نوێژی ئەو کەسانەی کە عوزر وبیانوویان هەیە