پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە نوێژی دەکرد کاتێک نەخۆش بوو

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە نوێژی دەکرد کاتێک نەخۆش بوو

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لە ماڵەوە نوێژی دەکرد کاتێک نەخۆش بوو، بە دانیشتنەوە نوێژی کرد، وخەڵکانێک لە پشتیەوە بە پێوە نوێژیان کرد، وئاماژەی بۆیان کرد: کە ئەوانیش دابنیشن، وکاتێک نوێژەکە تەواو بوو، فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە، ئیمام (پێشنوێژ) بۆئەوە دانراوە بۆئەوەى (خەڵکی) شوێنکەوتووی بن (لە حاڵەت وجووڵەکانى ناو نوێژدا)، بۆیە ئەگەر ڕکوعی برد؛ ئێوەش ڕکوع ببەن، وئەگەر بەرز بوویەوە (لە ڕکوع بردن)؛ ئێوە بەرز بنەوە (لە ڕکوع بردن)، وئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده)*، ئێوە بڵێن: (ربنا لك الحمد)**، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد؛ ئێوەش هەمووتان بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن». *(واتە: خودا ئەوانە دەبیستێت کە حەمد وسوپاس دەکەن)، **(پەروەردگارمان، حەمد وسوپاس بۆ تۆ)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

لەم فەرموودەیەدا هاتووە: ماوەیەک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە دانیشتنەوە نوێژی دەکرد بەهۆی نەخۆشیەوە، وهەروەها ڕوونکردنەوەى چۆنیەتی سیفەتی شوێنکەوتنی ئیمام (پێشنوێژی) تێدایە لە لایەن نوێژخوێنان لە پشتیەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی نوێژخوێنانى کردووە سەبارەت بە حیکمەت لە دانانى ئیمام ئەویش بۆئەوەیە نوێژخوێنان شوێنی بکەون لە حاڵەتەکانى ناو نوێژدا، ونابێت لە هیچ یەکێک لە کردەوە وحاڵەتەکانی ناو نوێژدا پێچەوانەى ئەو بن، بەڵکو دەبێت بە شێوەیەکی ڕێکخراو نوێژخوێنان شوێنی کردەوەکانى ئیمام بکەون، ئەگەر ئیمام تەکبیرەی کرد (ووتی: الله أکبر) بۆ چوونە ناو نوێژ؛ دەبێت نوێژ خوێنانیش تەکبیرە بکەن لە پاش ئەو، وئەگەر نوێژخوێنانى بیرهێنایەوە سەبارەت بەوەى خواى گەورە وەڵامی حەمد وسوپاسکردنی ئەوانە دەداتەوە کە داواى لێدەکەن، واتا ئەگەر ووتی: (سمع الله لمن حمده) واتە: (خواى گەورە ئەوان دەبیستێت کە حەمد وسوپاسی دەکەن)، بۆیە ئێوە حەمد وسوپاسی بکەن ئەمیش بە ووتنی: (ربنا لك الحمد) واتە: (پەروەردگارمان حەمد وسوپاس بۆ)، وئەگەر سوجدەى برد ئێوەش شوێنی بکەون؛ وسوجدە ببەن، وئەگەر بە دانیشتنەوە نوێژی کرد بەهۆی ئەوەى ناتوانێت بە پێوە نوێژ بکات؛ -بۆ جێبەجێکردنی شوێنکەوتن- ئێوەش بە دانیشتنەوە نوێژ بکەن، ئەگەرچیش ئێوە تواناتان هەبوو بە پێوە نوێژ بکەن، عائیشە -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەخۆش بوو؛ بۆیە بە دانیشتنەوە نوێژی دەکرد، وهاوەڵان گومانیان وابوو کە ئەوان دەبێت بە پێوە نوێژ بکەن چونکە دەتوانن، بەڵام پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئاماژەی بۆیان کرد بەوەى: دابنیشن، وکاتێک نوێژەکە تەواو بوو؛ ڕێنموێنی ئەوەى کردن کە نوێژخوێن نابێت پێچەوانەى ئیمام بێت، بەڵکو دەبێت شوێنی بکەوێت؛ ئەمیش بۆ جێبەجێکردنی شوێنکەوتن بە شێوەیەکی کامڵ، بە شێوەیەک کە دەبێت نوێژخوێن بە دانیشتنەوە نوێژ بکات ئەگەرچیش تواناى وەستانی هەبێت؛ ئەمیش بەهۆی ئەوەى ئیمام بە دانیشتنەوە نوێژ دەکات بەهۆی نەتوانینەوە، وئەگەر ئیمام نوێژی بە پێوە دەستپێکرد ئەوا دەبێت نوێژخوێنانیش نوێژ بە پێوە بکەن، بەڵام ئەگەر لە کاتی نوێژەکەدا بەهۆی نەتوانینەوە دانیشت؛ نوێژخوێنان دەبێت نوێژەکەیان بە پێوە تەواو بکەن ودانەنیشتن؛ ئەمیش بە بەڵگەى ئەو فەرموودەیەی کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی کرد بۆ ئەبوبەکر وخەڵکی کاتێک تووشی کۆتا نەخۆشی بوو.

التصنيفات

نوێژی ئەو کەسانەی کە عوزر وبیانوویان هەیە