پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بەرەو (مزگەوتی) قوبا بۆئەوەى نوێژی تێدا ئەنجامبدات

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بەرەو (مزگەوتی) قوبا بۆئەوەى نوێژی تێدا ئەنجامبدات

لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەرچوو بەرەو (مزگەوتی) قوبا بۆئەوەى نوێژی تێدا ئەنجامبدات»، دەڵێت: ئەنساڕ هاتن وسەلامیان لێیکرد لەکاتێکدا نوێژی دەکرد، دەڵێت: ووتم بە بیلال، ئایا پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- چۆن وەڵامی ئەوانی دەدایەوە کاتێک سەلامیان لێیکرد وئەو نوێژی دەکرد؟ (بیلال) ووتی: ئاوای دەکرد، دەستی -ڕاستی- درێژکردەوە -بەرەو پێشەوە- وناولەپی بەرەو خوارەوە بوو، وپشتی دەستی بەرەو سەرەوە بوو.

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە - ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە - ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە ئەو ڕووندەکاتەوە کە دروستە بە ئاماژە کردن وەڵامی سەلامکردن بدرێتەوە تەنها لە کاتى نوێژدا چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەنجامیداوە کاتێک ئەنساڕ هاتن وسەلامیان لێیکرد وئەو نوێژی دەکرد لە مزگەوتی قوبائدا، تەنها دەستی ڕاستی هەتاوەکو مەچەکی یان بازووی درێژکردەوە -بەرەو پێشەوە- بەشێوەیەک ناولەپی بەرەو خوارەوە بوو، وپشتی دەستی بەرەو سەرەوە بوو.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ