پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد وئومامەى کچی ئەبی عاس کە کچی زەینەبی کچی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشی بوو، ئەگەر ڕکوعی…

پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد وئومامەى کچی ئەبی عاس کە کچی زەینەبی کچی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشی بوو، ئەگەر ڕکوعی ببردایە دایدەنا (لەسەر زەوی)، وئەگەر لە سوجدە بردن بەرز بووایەتەوە (دیسانەوە لە باوەشی دەگرت)

لە ئەبی قەتادەی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد وئومامەى کچی ئەبی عاس کە کچی زەینەبی کچی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشی بوو، ئەگەر ڕکوعی ببردایە دایدەنا (لەسەر زەوی)، وئەگەر لە سوجدە بردن بەرز بووایەتەوە (دیسانەوە لە باوەشی دەگرت)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ خەڵکی دەکرد وئومامەى کچی ئەبی عاس کە کچی زەینەبی کچی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم- لە باوەشی بوو، ئەگەر ڕکوع یان سوجدەی ببردایە دایدەنا لەسەر زەوی، وئەگەر لە سوجدە بردن بەرز بووایەتەوە دیسانەوە لە باوەشی دەگرت، وئەمیش بەڵگەیە لەسەر ئەوەى ئاساییە مرۆڤ منداڵ لە باوەشی بێت لە کاتی نوێژدا.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ