پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر وەحی بۆ داببەزیایە تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو، وڕەنگی ڕووی دەگۆڕا

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر وەحی بۆ داببەزیایە تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو، وڕەنگی ڕووی دەگۆڕا

لە عوبادەی کوڕی سامتەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر وەحی بۆ داببەزیایە تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو (بەهۆی قورسی ومەزنی وەحیەوە)، وڕەنگی ڕووی دەگۆڕا».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر وەحی -سروشی- بۆ داببەزیایە تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبوو بەهۆی قورسی ومەزنی وەحی ودژواری ئەم دابەزینەوە، وڕەنگی ڕووی دەگۆڕا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گرنگی دەدا بە بابەتی وەحی؛ بە ئەوپەڕی گرنگی پێدانەوە، ودەترسا لەوەى داوا دەکرێت لە مافى بەندایەتی بۆ خواى گەورە، وحەمد وسوپاسکردنی خواى گەورە، و بەمەزندانانى باسکردنەکان وفەرمانەکانى خواى گەورە.

التصنيفات

دابەزین وکۆکردنەوەی قورئان