باوێشکدان لە ناو نوێژدا لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات؛ ئەوا بە پێی توانا با دەمی دابخات

باوێشکدان لە ناو نوێژدا لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات؛ ئەوا بە پێی توانا با دەمی دابخات

لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «باوێشکدان لە ناو نوێژدا لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات؛ ئەوا بە پێی توانا با دەمی دابخات (واتا: دەمی نەکاتەوە بە داخستنی لێوەکان)».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

باوێشکدان لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا لە شەیتانەوەیە؛ چونکە کاتێک باوێشک ڕوودەدات ئەگەر لاشە قورس بوو بەهۆی حەزکردن بە ئیسراحەت یان بەهۆی زۆر خواردنەوە، ولەم حاڵەتەدا حەز دەکات تووشی تەمەڵی بێت وبخەوێت، وشەیتان بانگەشەی نەفس دەکات بۆ جێبەجێکردنی شەهەواتە حەرامەکانى وزیادەڕۆیی کردن لە شتە حەڵاڵکراوەکاندا لە خواردن وخواردنەوە بۆ ئەوەى لاشەی قورس بێت، وئەگەر لاشەی قورس بوو ئەوا مسوڵمان لە کاتی نوێژدا باوێشک دەدات؛ وئەگەر باوێشکی دا پێویستە نەهێڵێت ڕووبدات ودەمی نەکاتەوە ولێوەکانى دابخات بە پێی توانا؛ بۆ ئەوەى شەیتان نەگات بە مەبەستی خۆی بە ناشیرینکردنی وێنەى مرۆڤ وچوونە ژوورەوە بۆ ناو دەمی وپێکەنین پێی، وئەگەر نەیتوانى دەمی دابخات ئەوا پێویستە دەستی بخاتە سەر دەمی.

التصنيفات

سونەتەکانی نوێژ