إعدادات العرض
1- پرسیارم لە ئەنەسی کوڕی مالیک کرد: ئایا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە نەعلەکانیەوە نوێژی دەکرد؟ ووتی: بەڵێ
2- ئەگەر کەسێکتان نوێژی کرد لە پشتی شتێک کە دەبێتە بەربەست لە نێوان ئەو وخەڵکیدا وکەسێک ویستی لە نێوان دەستی تێپەڕ ببێت؛ ئەوا با پاڵی پێوە بنێت، وئەگەر هەر بەردەوام بوو؛ ئەوا دەبێت هێز بەرامبەری بەکاربهێنێت چونکە ئەوە شەیتانە
3- ئەم پەردەیەت لابدە، چونکە وێنەکانی هێشتا دێتە پێش چاوم لە ناو نوێژدا
4- باوێشکدان لە ناو نوێژدا لە شەیتانەوەیە، ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات؛ ئەوا بە پێی توانا با دەمی دابخات
5- ئەگەر گەرمایەکی بەتین هەبوو؛ ئەوا نوێژەکان دوابخەن هەتاوەکو (کەش وهەوا) فێنک دەبێتەوە، چونکە گەرمای بەتین لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە
6- تەماشای شێوازى نوێژکردنی موحەمەدم کرد -صلى اللە علیە وسلم- بینیم وەستانی، وڕکوع بردنی، وهەستانەوەى لە ڕکوع بردن، وسوجدە بردنی، ودانیشتنی لە نێوان سوجدەکان، ودانیشتنی نێوان سەلامدانەوە وڕۆیشتنی: بە نزیکی هەموو وەکو یەک بوو
7- ئەگەر ئەو کەسەی لە پێش نوێژخوێنەوە دەڕوات بزانێت چی تاوانێکی کردووە؟ ئەوا ئەگەر چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە نێوان دەستی نوێژخوێنەکە بڕوات، ئەبو نەزر دەڵێت: نازانم، فەرمووی چل ڕۆژ یان مانگ یان ساڵ
8- نوێژمان دەکرد وئاژەڵ لە پێشمانەوە تێپەڕ دەبوو؛ ئەمەمان بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسکرد، فەرمووی: با وەکو زینەى (سەر پشتی) ئاژەڵ لە پێش هەریەکێکتان بێت، پاشان هەرشتێک کە تێپەڕ دەبێت؛ زیانی پێناگەیەنێت
9- ئەگەر یەکێکتان نوێژی کرد، با بەربەستێک (سوترەیەک) لە پێش نوێژەکەى دابنێت، ئەگەر بە تیرێکیش بێت
10- ئەگەر یەکێکتان هەستا بۆئەوەى نوێژ بکات، دەبێت بەربەستێک لە پێش خۆی دابنێت؛ هێندەی بەرزی زينی (سەر پشتی) ئاژەڵ، ئەگەر وا نەکات؛ ئەوا ئەگەر گوێدرێژ، وئافرەت، وسەگی ڕەش (بە پێشیدا تێپەڕ ببن) نوێژەکەى دەپچڕێنن
11- ئەم جلانەم ببەن بۆ ئەبی جەهم، وجلە ئاساییەکانى ئەبی جەهمم بۆ بهێنن؛ چونکە ئەمە سەرقاڵی کردم لە کاتی نوێژەکەمەدا
12- ئەی خەڵکینە، هیچ شتێکی موژدەدەر نەماوە لە پێغەمبەرایەتی مەگەر خەونی چاک نەبێت، مسوڵمان دەیبینێت، یان بۆی دەبینرێت، من نەهیم لێکراوە لەوەى قورئان بخوێنم لە کاتی ڕکوع بردن یان سوجدە بردندا