ئەگەر گەرمایەکی بەتین هەبوو؛ ئەوا نوێژەکان دوابخەن هەتاوەکو (کەش وهەوا) فێنک دەبێتەوە، چونکە گەرمای بەتین لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە

ئەگەر گەرمایەکی بەتین هەبوو؛ ئەوا نوێژەکان دوابخەن هەتاوەکو (کەش وهەوا) فێنک دەبێتەوە، چونکە گەرمای بەتین لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە

لە عبداللەی کوڕی عومەر وئەبی هورەیرە وئەبی زەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر گەرمایەکی بەتین هەبوو؛ ئەوا نوێژەکان دوابخەن هەتاوەکو (کەش وهەوا) فێنک دەبێتەوە، چونکە گەرمای بەتین لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانى کرد بەوەى کە نوێژی نیوەڕۆ دوا بخرێت لە کاتی بەتین بوونی گەرمادا -کە لە کوڵان وهەناسە کێشانی دۆزەخەوەیە- هەتاوەکو کەش وهەوا فێنک دەبێتەوە بۆ ئەوەى تینی گەرما نەبێتە هۆی ئەوەى خشوع وملکەچی لە کاتی ئەنجامدانى نوێژدا نەمێنێت ئەمیش بەهۆی سەرقاڵبوون بە تینی گەرماوە.

التصنيفات

سونەتەکانی نوێژ