ئەگەر یەکێکتان هەستا بۆئەوەى نوێژ بکات، دەبێت بەربەستێک لە پێش خۆی دابنێت؛ هێندەی بەرزی زينی (سەر پشتی) ئاژەڵ، ئەگەر وا نەکات؛ ئەوا ئەگەر گوێدرێژ، وئافرەت، وسەگی…

ئەگەر یەکێکتان هەستا بۆئەوەى نوێژ بکات، دەبێت بەربەستێک لە پێش خۆی دابنێت؛ هێندەی بەرزی زينی (سەر پشتی) ئاژەڵ، ئەگەر وا نەکات؛ ئەوا ئەگەر گوێدرێژ، وئافرەت، وسەگی ڕەش (بە پێشیدا تێپەڕ ببن) نوێژەکەى دەپچڕێنن

لە ئەبی زەرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «ئەگەر یەکێکتان هەستا بۆئەوەى نوێژ بکات، دەبێت بەربەستێک لە پێش خۆی دابنێت؛ هێندەی بەرزی زينی (سەر پشتی) ئاژەڵ، ئەگەر شتێک لە پێشی نەبێت وەکو (بەرزی) زینەى سەرپشتی ئاژەڵ، ئەوا ئەگەر گوێدرێژ، وئافرەت، وسەگی ڕەش (بە پێشیدا تێپەڕ ببن) نوێژەکەى دەپچڕێنن (نوێژەکەى دروست نابێت وپوچەڵ دەبێتەوە)»، ووتم: ئەی ئەبا زەر، جیاوازى چییە لە نێوان سەگی ڕەش و سەگی سوور یان زەرد؟ (ئەبو زەر) ووتی: ئەی کوڕی برام، هەمان پرسیارەکەى تۆم لە پێغەمبەری خودا کرد-صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «سەگی ڕەش شەیتانە». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: ئیبن عەباس -ڕەزاى خوایان لێبێت- دەڵێت: «نوێژ دەپچڕێت (دروست نابێت وپوچەڵ دەبێتەوە) بەهۆی (تێپەڕبوونی) ئافرەتێک تووشی سووڕی مانگانە بووبێت* وسەگ (لە پێش نوێژخوێنەکەوە)». *(ئافرەتێک تووشی سووڕی مانگانە بووبێت: مەبەست ئەوەیە باڵغ بووبێت)

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

نوێژخوێن ئەگەر هەستا بۆ نوێژکردن ئەوا دەبێت سوترەیەک -بەربەستێک- بۆ نوێژەکەى دابنێت بەرزییەکەى هێندەى زینی سەر پشتی ئاژەڵ بێت کە ئەمیش هێندەى درێژی دوو لەسەر سێی باڵ دەکات، ئەگەر ئەمە نەکات و یەکێک لەمانە لە پێشیەوە تێپەڕ ببێت؛ نوێژەکەى دەپچڕێت وبەتاڵ دەبێتەوە -دروست نابێت-: ئافرەتی باڵغ، وگوێدرێژ، وسەگی ڕەش، ئەگەر سوترەیەک لە پێش خۆی دابنێت ئەوا تێپەڕبوونی هەرشتێک لە پشت سوترەکەوە زیان بە نوێژەکەى ناگەیەنێت ئەگەرچیش یەکێک بێت لەو سیانەى باسکران. لە گێڕانەوەیەکی تردا: گێڕەرەوەى فەرموودەکە بەناوى عبد اللە کوڕی سامت ووتی: (ئەی ئەبا زەر، جیاوازى چییە لە نێوان سەگی ڕەش و سەگی سوور یان زەرد؟): واتە بۆچی سەگی ڕەش نوێژ دەپچڕێنێت بەڵام سەگەکانى تر بەو شێوەیە نین؟، ئەویش (ئەبو زەر) ووتی: ئەی کوڕی برام، هەمان پرسیارەکەى تۆم لە پێغەمبەری خودا کرد، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: (سەگی ڕەش شەیتانە). ومەبەست لە پچڕانی نوێژ؛ واتا نوێژەکە دروست نابێت وپوچەڵ دەبێتەوە، ئەمیش فەتوای لیژنەى فەتوادانە (اللجنة الدائمة للإفتاء)، وهەندێک لە زانایان دەڵێن پچڕان واتا نوێژەکە کامڵ نابێت وخشوعی کەم دەبێتەوە بەڵام نوێژە دروستە وپوچەڵ نابێتەوە. وهەروەها باسکردنی ئافرەت لەگەڵ گوێدرێژ وسەگ پەنا بە خواى گەورە مەبەست بێڕێزی کردن نییە بە ئافرەت هەروەکو ئەمە گومانى هەندێک لە دوژمنانی ئاینی ئیسلامە، وباسکردنی دوو شت لەگەڵ یەکتر کە هەمان حوکمی سەرەنجامیان بێت ماناى ئەوە نییە هاوشێوەی یەکتر بن، پیاو تووشی فیتنە دەبێت ئەگەر ئافرەت لە پێشیەوە تێپەڕ ببێت بە تایبەت لە کاتی نوێژدا بەهۆی ڕازاندنەوەى شەیتانەوە ئەگەرچیش ئافرەتەکە مەحرەمی بێت چونکە شەیتان بە هەموو شێوەیەک هەوڵدەدات نوێژ لە مسوڵمان بشێوێنێت وسەرقاڵی بکات بۆیە نوێژەکەى پوچەڵ دەبێتەوە، وسەبارەت بە سەگ هەروەکو لە فەرموودەکەدا هاتووە شەیتانە وشەیتانیش هەموو شتێکی خراپ وزیانبەخش لەوەیە ئەنجامبدات دەرهەق بە مسوڵمانێک لە کاتی نوێژدا بێت ولەوەیە پەلاماری بدات وبترسێت وتووشی زیانی دەکات بۆیە نوێژەکەى دروست نابێت، وگوێدرێژ دەنگێکی لێوە دێت مرۆڤ سەرقاڵ دەکات وسەری لێ تێکدەدات وهەروەها شەیتان دەبینێت ولەوەیە لەو کاتەدا کە لە پێشی نوێژخوێنەوە تێپەڕ دەبێت شەیتان خۆی پێ نیشان بدات بۆئەوەى ئەو دەنگە ناخۆشە دەربکات بۆیە ئەمیش سەر لە نوێژخوێن تێکدەدات ونوێژەکەى پوچەڵ دەبێتەوە، ومرۆڤی مسوڵمانان لە فەرموودەى هاوشێوەى ئەمانە دەبێت ملکەچ بێت بۆ فەرمانى پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ودەبێت دڵنیا بێت لەوەى ڕاست وحیکمەت ئەوەیە لە سونەتی پێغەمبەردا هاتووە -صلى اللە علیە وسلم-.

التصنيفات

سونەتەکانی نوێژ