پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی

پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی

لە سەعدەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەری خودام دەبینی -صلی الله علیه وسلم- کە سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاست و چەپیدا، هەتاوەكو تەنانەت سپێتی ڕوومەتیشیم (گۆنایشیم) دەبینی.

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

سەعدی کوڕی ئەبی وەقاس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە کە ئەو سپێتی ڕوومەتی پێغەمبەری دەبینی -صلى الله عليه وسلم-؛ کاتێک لە نوێژەکەیدا سەلامی دەدایەوە، ئەمیش بەهۆی زێدەڕۆیی لە ئاوڕدانەوەیدا، بەلای ڕاستیدا سەلامی یەکەمی دەدایەوە و بەلای چەپیدا سەلامی دووەمی دەدایەوە.

فوائد الحديث

ڕەوایەتی زێدەڕۆیی لە ئاوڕدانەوە لەكاتی سەلامدانەوە؛ بۆ لای ڕاست و بۆ لای چەپ.

ڕەوایەتی دوو سەلامدانەوەكە بۆ لای ڕاست و بۆ لای چەپ.

نەوەوی دەڵێت: ئەگەر هەردوو سەلامەكەی دایەوە بە لای ڕاستی یان هەردووكیان بە لای چەپی یان هەردووكیان بە ڕووبەڕووی خۆی (لە پێشی خۆی)، یان یەکەمیان بە لای چەپی و دووەمیان بە لای ڕاستی، ئەوا نوێژەکەی دروستە و دوو سەلامەكە ئەنجامدراون، بەڵام فەزڵی چۆنیەتی ئەنجامدانی لەدەستداوە (بەپێی سونەت).

التصنيفات

سونەتەکانی نوێژ, سیفەتی نوێژ