إعدادات العرض
ئەگەر ئەو کەسەی لە پێش نوێژخوێنەوە دەڕوات بزانێت چی (تاوانێکی کردووە) ئەوا ئەگەر چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە پێش نوێژخوێنەکەوە بڕوات
ئەگەر ئەو کەسەی لە پێش نوێژخوێنەوە دەڕوات بزانێت چی (تاوانێکی کردووە) ئەوا ئەگەر چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە پێش نوێژخوێنەکەوە بڕوات
لە بوسری كوڕی سەعیدەوە دەڵێت: زەیدی كوڕی خالیدی ئەلجوهەنی -ڕەزای خوای لێبێت- ئەوی نارد بۆ لای ئەبی جوهەیم؛ بۆئەوەی پرسیاری لێبكات سەبارەت بەوەی چی بیستووە لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە تێپەڕبوون لە پێش نوێژخوێندا؟ ئەبو جوهەیم ووتی: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «ئەگەر ئەو کەسەی لە پێش نوێژخوێنەوە دەڕوات بزانێت چی (تاوانێکی کردووە) ئەوا ئەگەر چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە پێش نوێژخوێنەکەوە بڕوات»، ئەبو نەزر دەڵێت: نازانم، فەرمووی: چل ڕۆژ یان مانگ یان ساڵ؟
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog Hausa Português Tiếng Việt Magyar ქართული සිංහල Kiswahili Română অসমীয়া ไทย मराठी دری አማርኛ ភាសាខ្មែរالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە تێپەڕبوون لە پێش ئەو كەسەی نوێژی فەرز یان سونەت دەكات، ئەگەر ئەو کەسەی ئەم كارە دەكات بە ئەنقەستەوە بزانێت تووشی چی تاوانێك بووە؛ ئەوا چل بوەستایە خێرتر بوو لەوەى لە پێش نوێژخوێنەکەوە بڕوات. ئەبو نەزر -گێڕەرەوەی فەرموودەكە- دەڵێت: نازانم، ئایا فەرمووی: چل ڕۆژ یان، چل مانگ، یان چل ساڵ.فوائد الحديث
حەرامێتی تێپەڕبوون لە پێش نوێژخوێن؛ ئەگەرچیش سوترەی -بەربەستی- لەپێش نەبێت، یان لەنێوان خۆی وسوترەکەى تێپەڕ بێت؛ ئەگەر سوترەی دانابوو.
ئیبن حەجەر دەڵێت: ناكۆكی هەیە سەبارەت دیاریكردنی سنووری سوترە -بەربەست-، ووتراوە: سنوورەكەی هێندەی نێوان خۆی وشوێنی سوجدە بردنیەتی، ووتراوە: هێندەی نێوان خۆی ودرێژی سێ باڵ، ووتراوە: لە نێوان خۆی وهێندەی فڕێدانی بەردێك.
سیوتی دەڵێت: مەبەست لێی تێپەڕبوونە لە پێش نوێژخوێن بە پانی، بەڵام ئەگەر لە پێشیەوە تێپەڕ بێت وبڕوات بەرەو ئاراستەی قیبلە -بۆ نمونە لە نوێژی كۆمەڵدا كاتێك شوێنێك بەتاڵە-؛ ئەوا ئەم هەڕەشەیە نایگرێتەوە.
باشتر وایە نوێژخوێن لە شوێنی هاتوچۆی خەڵکی نوێژ نەکات، یان لەو شوێنانەى دەبێت خەڵکیدا پێیدا تێپەڕ ببن، بۆئەوەى نوێژەکەى تووشی کەموکورتی نەبێت، وئەوانەى هاتوچۆ دەکەن گوناهبار نەبن، ودەبێت سوترەیەك -بەربەستێك- لە نێوان خۆی وخەڵكی دابنێت.
سوودی ئەوەى تێدایە ئەو تاوان وسزایەى تووشی بەندە دەبێت لە قیامەتدا بەهۆی سەرپێچیەک ئەگەرچیش کەم بێت؛ ئەوا گەورەترە لە هەر ناڕەحەتیەک لە دونیادا تووشی بێت هەرچەندە ناڕەحەتیەکە گەورە وسەخت بێت.
التصنيفات
سونەتەکانی نوێژ