پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا: لە یەکەم دوو ڕکاتدا (أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب) ودوو سورەتی دەخوێند، ولە دوو ڕکاتی کۆتاییدا -تەنها- (أم الکتاب:ئوم…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا: لە یەکەم دوو ڕکاتدا (أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب) ودوو سورەتی دەخوێند، ولە دوو ڕکاتی کۆتاییدا -تەنها- (أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب)ی دەخوێند؛ هەندێکجار ئایەتەکانی -بە دەنگی بەرز دەخوێندەوە بۆئەوەى- گوێمان لێبێت

لە ئەبی قەتادەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی نیوەڕۆدا: لە یەکەم دوو ڕکاتدا (أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب)* ودوو سورەتی دەخوێند، ولە دوو ڕکاتی کۆتاییدا -تەنها- (أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب)ی دەخوێند؛ هەندێکجار ئایەتەکانی -بە دەنگی بەرز دەخوێندەوە بۆئەوەى- گوێمان لێبێت، یەکەم ڕکاتی درێژتر بوو لە ڕکاتی دووەم، وبەم شێوەیە بوو لە نوێژی عەسر، وهەروەها لە نوێژی بەیانی». *(أم الکتاب:ئوم ئەلکتیاب // واتە سورەتی -الفاتحة-)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەو نوێژانەى قورئان بە نهێنی دەخوێندرێت وەکو نوێژی نیوەڕۆ وعەسر؛ سورەتی -الفاتحة- وسورەتێکی تری دەخوێند لە ڕکاتى یەکەم ودووەم، ولە ڕکاتی سێیەم وچوارەم تەنها سورەتی -الفاتحة-ی دەخوێند، وهەندێکجار ئاساییە دەنگ بەرز بکرێتەوە لە کاتی خوێندنی ئایەتەکان بۆ فێرکردن، وهەروەها سونەت ئەوەیە ماوەى خوێندن و وەستان لە ڕکاتی یەکەم زیاتر بێت لە ڕکاتی دووەم لە نوێژەکاندا.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ