ئێمە ماوەى وەستانی پێغەمبەری خودامان -صلى اللە علیە وسلم- دەخەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر؛ ماوەی وەستانی لە دوو ڕکاتی یەکەممان خەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆدا وەکو…

ئێمە ماوەى وەستانی پێغەمبەری خودامان -صلى اللە علیە وسلم- دەخەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر؛ ماوەی وەستانی لە دوو ڕکاتی یەکەممان خەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆدا وەکو خوێندنی {الم تنزيل السجدة -سورەتی السجدة-} بوو، وماوەی وەستانی لە دوو ڕکاتی کۆتاییمان خەمڵاند هێندەى نیوەى ئەوەى پێشووتر بوو

لە ئەبی سەعیدی خودریەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «ئێمە ماوەى وەستانی پێغەمبەری خودامان -صلى اللە علیە وسلم- دەخەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر؛ ماوەی وەستانی لە دوو ڕکاتی یەکەممان خەمڵاند لە نوێژی نیوەڕۆدا وەکو خوێندنی {الم تنزيل السجدة -سورەتی السجدة-} بوو، وماوەی وەستانی لە دوو ڕکاتی کۆتاییمان خەمڵاند هێندەى نیوەى ئەوەى پێشووتر بوو»، وئەبوبەکر لە گێڕانەوەیەکدا: {الم تنزيل السجدة -سورەتی السجدة-}ی باس نەکرد، ووتی: هێندەی سی ئایەت بوو.

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەم فەرموودەیە ماوەى وەستان لە نوێژی نیوەڕۆ وعەسر ڕووندەکاتەوە، ماوەى وەستان لە دوو ڕکاتی یەکەم لە نوێژی نیوەڕۆدا وەکو ماوەى خوێندنی سی ئایەت بوو، واتا وەکو ماوەى خوێندنی سورەتی -السجدة- بوو، ودوو ڕکاتی کۆتایی هێندەى ماوەی هێندەى نیوەى دوو ڕکاتی یەکەم بوو؛ واتا وەکو ماوەى خوێندنەوەى پانزە ئایەت بوو، ونوێژی عەسر ماوەى وەستانەکەى کەمترە لە دوو ڕکاتی یەکەمدا هێندەى ماوەى خوێندنەوەى پانزە ئایەت دەوەستێت، ولە دوو ڕکاتی کۆتاییدا هێندەى ماوەی نیوەى دوو ڕکاتی یەکەمە؛ واتا وەکو ماوەى خوێندنەوەى حەوت یان هەشت ئایەت.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ