إعدادات العرض
نوێژم لە پشتی هیچ یەکێکەوە نەکردووە کە نوێژکردنی لە نوێژکردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بچێت وەکو فڵان؛ نوێژمان لە پشت ئەو مرۆڤەوە کرد، ولە نوێژی نیوەڕۆدا…
نوێژم لە پشتی هیچ یەکێکەوە نەکردووە کە نوێژکردنی لە نوێژکردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بچێت وەکو فڵان؛ نوێژمان لە پشت ئەو مرۆڤەوە کرد، ولە نوێژی نیوەڕۆدا دوو ڕکاتی یەکەمی درێژ دەکردەوە، ودوو ڕکاتی کۆتایی کورت دەکردەوە
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «نوێژم لە پشتی هیچ یەکێکەوە نەکردووە کە نوێژکردنی لە نوێژکردنی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بچێت وەکو فڵان؛ نوێژمان لە پشت ئەو مرۆڤەوە کرد، ولە نوێژی نیوەڕۆدا دوو ڕکاتی یەکەمی درێژ دەکردەوە، ودوو ڕکاتی کۆتایی کورت دەکردەوە، ونوێژی عەسر کورتتر بوو (لە نوێژی نیوەڕۆ)، ولە نوێژی مەغریبدا (سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل)*ی دەخوێند، ولە نوێژی عیشادا {بالشمس وضحاها -سورەتی الشمس-} وهاوشێوەکانى (لە درێژیدا) دەخوێند، ولە نوێژی بەیانیدا دوو سورەتی درێژی دەخوێند». *(سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل- واتا: لە سورەتەکانى ناوەڕاستی جوزئی -عم- هەتاوەکو سورەتەکانى کۆتایی ئەم جوزئە، یان لە سورەتی -الضحى- وسورەتەکانى سەرەوەى ئەم سورەتە لە جوزئی سی، یان سورەتەکانى: -العاديات، الزلزلة، الغاشیة، الأعلى، والفجر، والبروج- وهاوشێوەکانیان -لە درێژیدا-، لێکدانەوەى جیاواز هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ماناى -قصار المفصل- بەڵام ئەمە بەناوبانگترینە لە نێو زانایان)
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tagalog Hausaالشرح
ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە یەکێک لە ئیمامەکانی -پێشنوێژەکانى- مزگەوتی نەبەوی؛ نوێژکردنی لە نوێژکردنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەچوو، وشوێنی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکەوت لە ڕوانگەى ماوەى درێژی وکورتی نوێژەکانەوە، بۆیە لە نوێژی نیوەڕۆدا دوو ڕکاتی یەکەمی درێژ دەکردەوە، ودوو ڕکاتی کۆتایی کورت دەکردەوە، ونوێژی عەسر بەهەمان شێوەى نوێژی نیوەڕۆ دوو ڕکاتی یەکەم درێژتر بوو لە دوو ڕکاتی کۆتایی بەڵام لە ماوەى نوێژی نیوەڕۆ کەمتر بوو (ئەمە لە گێڕانەوەى تردا هاتووە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ماوەى ئەنجامدانى نوێژی نیوەڕۆی درێژتر دەکردەوە لە ماوەی ئەنجامدانى نوێژی عەسر)، ولە نوێژی مەغریبدا (سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل)*ی دەخوێند، ولە نوێژی عیشادا {بالشمس وضحاها -سورەتی الشمس-} وهاوشێوەکانى (لە درێژیدا) دەخوێند، ولە نوێژی بەیانیدا قورئانی زۆر دەخوێند؛ لە هەموو نوێژەکانى تر زیاتر قورئانی دەخوێند ئەمیش بە خوێندنی سورەتە درێژەکان بێت یان خوێندنی ئایەتی زۆر بێت لە سورەتە زۆر درێژەکان. *(سورەتە کورتەکانى بەشی -المفصل- واتا: لە سورەتەکانى ناوەڕاستی جوزئی -عم- هەتاوەکو سورەتەکانى کۆتایی ئەم جوزئە، یان لە سورەتی -الضحى- وسورەتەکانى سەرەوەى ئەم سورەتە لە جوزئی سی، یان سورەتەکانى: -العاديات، الزلزلة، الغاشیة، الأعلى، والفجر، والبروج- وهاوشێوەکانیان -لە درێژیدا-، لێکدانەوەى جیاواز هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بە ماناى -قصار المفصل- بەڵام ئەمە بەناوبانگترینە لە نێو زانایان)التصنيفات
سیفەتی نوێژ