گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا -سورەتی الطور-ی دەخوێند، کاتێک گەیشت بە ئەم ئایەتە: ﴿أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ…

گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا -سورەتی الطور-ی دەخوێند، کاتێک گەیشت بە ئەم ئایەتە: ﴿أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَـٰلِقُونَ (35) أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَـٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ ۚ بَل لَّا يُوقِنُونَ (36) أَمْ عِندَهُمْ خَزَآئِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ (37)﴾، دەڵێت: دڵم خەریک بوو بفڕێت

لە جوبەیری کوڕی موتعیمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا -سورەتی الطور-ی دەخوێند، کاتێک گەیشت بە ئەم ئایەتە: ﴿أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَـٰلِقُونَ (35) أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَاوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ (36) أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ (37)﴾ واتە: ﴿ئایا ئەوان (بێ خوڵقێنەرێک) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خوڵقێنەر) ودروستکاری خۆیانن؟(35) ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەوییان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیا نین وگومانمان ھەیە(36) ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن(37)﴾، دەڵێت: دڵم خەریک بوو بفڕێت».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

لەم فەرموودەیەدا هاتووە: جوبەیر -ڕەزاى خواى لێبێت- کاتێک هات بۆئەوەى دیلەکانى جەنگی بەدر بگەڕێنێتەوە، گوێی لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی مەغریبدا -سورەتی الطور-ی دەخوێند لە ڕکاتی یەکەم ودووەم، ئەمیش کاتێک بوو کە هات بۆئەوەی دیلەکانی جەنگ بەدر ڕزگار بکات، کاتێک گەیشت بە ئەم ئایەتە: ﴿أَمْ خُلِقُوا۟ مِنْ غَيْرِ شَىْءٍ أَمْ هُمُ ٱلْخَـٰلِقُونَ (35) أَمْ خَلَقُوا۟ ٱلسَّمَاوَٰتِ وَٱلْأَرْضَ بَل لَّا يُوقِنُونَ (36) أَمْ عِندَهُمْ خَزَائِنُ رَبِّكَ أَمْ هُمُ ٱلْمُصَۣيْطِرُونَ (37)﴾ واتە: ﴿ئایا ئەوان (بێ خوڵقێنەرێک) لە خۆیانەوە دروست بوون یان خۆیان (خوڵقێنەر) ودروستکاری خۆیانن؟(35) ئەی ئایا ئەوان ئاسمانەکان وزەوییان دروست کردووە (نەخێر وا نیە) بەڵکو دڵنیا نین وگومانمان ھەیە(36) ئەی ئایا گەنجینەکانی پەروەردگاری تۆ لای ئەوانە؟ یان ئایا ھەر ئەوان دەسەڵاتدار وزاڵن(37)﴾، جوبەیر دەڵێت: (دڵم خەریک بوو بفڕێت): ئەمیش بەهۆی ئەو بەڵگە بەهێزانەى لەم ئایەتانەدا باسکراوە کە دڵ ڕادەچڵەکێنێت، پاشان جوبەیر مسوڵمان بوو.

التصنيفات

سیفەتی نوێژ