پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەک مانگ لە پاش ڕکوع بردن؛ قنوتی دەکرد، نزای دەکرد لەسەر چەند تیرەیەک لە (هۆزی) بەنی سولەیم

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- یەک مانگ لە پاش ڕکوع بردن؛ قنوتی دەکرد، نزای دەکرد لەسەر چەند تیرەیەک لە (هۆزی) بەنی سولەیم

لە عاسمەوە دەڵێت: پرسیارم لە ئەنەس کرد -ڕەزاى خواى لێبێت- سەبارەت بە قنوت کردن*، ووتی: پێش ڕکوع بردنە، ووتم: فڵان بانگەشەى ئەوە دەکات کە تۆ وتووتە لە پاش ڕکوع بردنە؟ ووتی: هەڵەی ووت، پاشان بۆمانى گێڕایەوە لە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم-: «یەک مانگ لە پاش ڕکوع بردن؛ قنوتی دەکرد لەسەر چەند تیرەیەک لە (هۆزی) بەنی سولەیم»، دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- چل -یان حەفتا- قورئان خوێنی نارد بۆ لای خەڵکانێک لە موشکریکەکان، بەڵام ڕووبەڕوویان بوونەوە و(قورئان خوێنەکانیان) کوشت، لەکاتێکدا لە نێوان (ئەو موشریکانە) وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پەیمان هەبوو، هەرگیز نەمبینی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕقی لە کەسێک بێتەوە هێندەى ڕق لێبوونی لە ئەوان». *(قنوت كردن: واتا نزا كردن لە ناو نوێژدا لەکاتێک نوێژخوێن بە پێوە وەستاوە)

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەم فەرموودەیە ئەوە ڕووندەکاتەوە کە قنوت کردن* لە کاتی هاتنی ڕووداوی ناخۆش بەسەر مسوڵماناندا ڕێگەپێدراوە، ئەمیش لە پاش بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن ئەنجامدەدرێت چونکە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیە ئەنجامیداوە کاتێک چەند تیرەیەک لە هۆزی بەنی سولەیم پەیمانەکەیان لەگەڵ مسوڵمانان هەڵوەشاندەوە پاش ئەوەى چل یان حەفتا قورئان خوێنیان کوشت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەوانى ناردبوو بۆ لایان، بۆیە یەک مانگ قنوتی کرد لەسەریان لە پاش بەرزبوونەوە لە ڕکوع بردن، وڕێگەپێدراوە قنوت کردن لە حاڵەتی ئاسایی لە پێش ڕکوع بردن ئەنجامبدرێت ولەوەیە ئەمەیش مەبەستی ئەنەس بێت -ڕەزاى خواى لێبێت-. *(قنوت كردن: واتا نزا كردن لە ناو نوێژدا لەکاتێک نوێژخوێن بە پێوە وەستاوە)

التصنيفات

سیفەتی نوێژ, جۆرەکانی نزا کردن