پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهودی -تەحیاتی- دەکردین هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی لە قورئانی دەکردین

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهودی -تەحیاتی- دەکردین هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی لە قورئانی دەکردین

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فێری تەشەهودی -تەحیاتی- دەکردین هەروەکو چۆن فێری سورەتێکی لە قورئانی دەکردین، دەیفەرموو: «(التحيَّات المباركات، الصَّلَوَاتُ الطَّيِّبَاتُ لله، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وَبَرَكَاتُهُ، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وأشهد أنَّ محمَّدا رسول الله)*»، ولە گێڕانەوەی (ئیبن ڕومح)دا: «هەروەکو چۆن فێری قورئانی دەکردین». *(هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان وپیرۆز وموبارەک، وهەموو نوێژکردنێک وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی بۆ خواى گەورە ئەنجامدەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم بە -دان دەنێم- بەوەی [ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله] واتە: [بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە])

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

شیکردنەوەى فەرموودەکە: ڕوونکردنەوەى شێوازێکی خوێندنی تەشەهودە -تەحیاتە- لە نوێژدا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوور بوو لەسەر ئەوەى کە هاوەڵان فێری بن هەروەکو چۆن فێری قورئانی دەکردن، وشێوازەکەش ئەمەیە: (التحيَّات المباركات، الصَّلَوَاتُ الطَّيِّبَاتُ لله، السلام عليك أيها النبي ورحمة الله وَبَرَكَاتُهُ، السلام علينا وعلى عباد الله الصالحين، أشهد أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، وأشهد أنَّ محمَّدا رسول الله)*، ئەمیش لەو شێوازی خوێندنی تەحیاتە -تەشەهودە- دەچێت کە لە گێڕانەوەکەى -ئیبن مەسعود-ەوە هاتووە -ڕەزاى خواى لێبێت-، وتەنها وشەى (المبارکات) واتە: (پیرۆزەکان) زیاد کراوە، وسڕینەوەى پیتی (و) لە دوو وشەى پاشتر ئاماژەیە بۆ ڕێگەپێدراوی -دروستی- خوێندنی شێوازە جیاوازەکانى تەشەهود -تەحیات- بەو شێوەیەى لە سونەتدا هاتووە. *(هەموو ستایشێکی گەورە وبە مەزن دانان وپیرۆز وموبارەک، وهەموو نوێژکردنێک وهەموو قسە وکردەوەیەکی باش وجوان وخێرکردنێک تەنها بۆ ئەو زاتە بە دڵسۆزی بۆ خواى گەورە ئەنجامدەدرێت، سەلام وسڵاو لە سەر تۆ بێت ئەی پێغەمبەر لە گەڵ ڕەحمەت وبەرەکات وپیرۆزی خوای گەورە، وسەلام وسڵاو لە سەر ئێمە ولە سەر بەندە چاکەکانی خوای گەورە، شاهێدی دەدەم بە -دان دەنێم- بەوەی [ﻻ إله إﻻ الله ومحمد رسول الله] واتە: [بەوەی کە هیچ پەرستراوێک ڕاست وهەق نییە شایەنی پەرستن بێت جگە لە الله، وموحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- پێغەمبەر ونێردراوی خودایە])

التصنيفات

زیکرەکانی نوێژ