هیوادار نییم هیچ کەسێک بە ئاسانی بمرێت پاش ئەوەى سەختی مردنی پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم

هیوادار نییم هیچ کەسێک بە ئاسانی بمرێت پاش ئەوەى سەختی مردنی پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «هیوادار نییم هیچ کەسێک بە ئاسانی بمرێت پاش ئەوەى سەختی مردنی پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم-».

[صەحیحە] [تورموذی گێڕاویەتیەوە]

الشرح

عائیشە دەڵێت: دڵخۆش وهیوادار نییە هیچ کەسێک بە ئاسانی بمرێت، پاش ئەوەى سەختی مردنی پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم-، ئەوەى زانی کە سەختی وناڕەحەتی سەرەمەرگ نیشانەى خراپی دوا ساتەکانى ژیان -سوء الخاتمة- نییە، وئاسانی مردن نیشانەى ڕێزلێگرتن نییە لەو بەندەیە، ئەگەر بەو شێوەیە بووایە ئەوا پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە هەموو کەسێک ئاسانتر دەمرد، بۆیە خەفەتبار مەبە کاتێک کەسێک تووشی سەختی وناڕەحەتی دەبێت وبەو حاڵەتە دەمرێت، ودڵخۆش مەبە بەوەى کەسێک حاڵەتی سەرەمەرگی ئاسان بێت ولەسەر ئەو حاڵەتە بە ئاسانی دەمرێت، ئەمە باسی ئەوەیە کە لەبەرچاوماندا ڕوودەدات؛ وباسی شێوازى ڕۆحکێشانی فریشتەکان نییە چونکە لە فەرموودەى تردا هاتووە فریشتەکان ڕۆحی ئیماندار بە ئاسانی دەردەهێنن لە لاشەی وڕۆحی بێباوەڕ بە سەختی دەردەهێنرێت لەو لاشەیە.

التصنيفات

کۆچی دوایی پێغەمبەر ﷺ