هيچ پێغەمبەرێک نەمردووە هەتاوەکو شوێنکەى پێ نیشاندەدرێت لە بەهەشتدا، پاشان بژاردەى پێدەدرێت، کاتێک نەخۆش بوو، وسەری لەسەر ڕانم بوو لەهۆی خۆی چوو، پاشان خەبەری…

هيچ پێغەمبەرێک نەمردووە هەتاوەکو شوێنکەى پێ نیشاندەدرێت لە بەهەشتدا، پاشان بژاردەى پێدەدرێت، کاتێک نەخۆش بوو، وسەری لەسەر ڕانم بوو لەهۆی خۆی چوو، پاشان خەبەری هاتەوە پاشان سەیری بنمیچی خانووەکەى کرد، پاشان فەرمووی: خودایە، هاوەڵانی سەرەوە

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک تەندروستی باش بوو؛ دەیفەرموو: «هيچ پێغەمبەرێک نەمردووە هەتاوەکو شوێنەکەى پێ نیشاندەدرێت لە بەهەشتدا، پاشان بژاردەى پێدەدرێت»، کاتێک نەخۆش بوو، وسەری لەسەر ڕانم بوو لەهۆش خۆی چوو، پاشان خەبەری هاتەوە پاشان سەیری بنمیچی خانووەکەى کرد، پاشان فەرمووی: «خودایە، هاوەڵانی سەرەوە»، ووتم: کەواتە ئێمە هەڵنابژێرێت، بۆیە زانیم ئەمە ئەو قسەیە بوو کە بۆمانی باسدەکرد کاتێک تەندروستی باش بوو، کۆتا وشەکان کە فەرمووی: «خودایە، هاوەڵانی سەرەوە».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کاتێک تەندروستی باش بوو، پێش ئەوەى تووشی ئەو نەخۆشیە بێت کە تێیدا کۆچی دواییکرد، فەرمووی: هيچ پێغەمبەرێک نەمردووە هەتاوەکو خواى گەورە شوێنەکەى پێ نیشان دەدات لە بەهەشتدا، پاشان بژاردەى پێدەدات لە نێوان مانەوە لە دونیا یان گەیشتن بە شوێنەکەى لە بەهەشتدا، عائیشە دەڵێت: کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەخۆش کەوت، ئەو نەخۆشییەى تێیدا کۆچی دواییکرد، سەری لەسەر ڕانم بوو لەهۆش خۆی چوو، پاشان خەبەری هاتەوە پاشان سەیری بنمیچی خانووەکەى کرد، پاشان فەرمووی: (خودایە، هاوەڵانی سەرەوە): واتا هاوەڵانی سەرەوەی هەڵبژارد، ئەوانیش پێغەمبەرانن کە لە بەرزترین پلەکانى بەهەشتدان، عائیشە دەڵێت: ئەگەر خواى گەورە بژاردەى پێبدات لە نێوان دونیا وقیامەتدا؛ ئەوا قیامەت هەڵدەبژێرێت، وئێمە هەڵنابژێرێت، بۆیە زانیم؛ ئەم بژاردەیە ئەو قسەیە بوو کە بۆمانی باسدەکرد کاتێک تەندروستی باش بوو، عائیشە دەڵێت: کۆتا وشەکان کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بریتی بوو لە: (اللهم الرفيق الأعلى:خودایە، هاوەڵانی سەرەوە).

التصنيفات

کۆچی دوایی پێغەمبەر ﷺ