سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، وگوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە…

سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، وگوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: ئەوان ڕەیحانەى منن لە دونیادا

لە ئیبن ئەبی نوعمەوە دەڵێت: سەیری ئیبن عومەرم دەکرد کاتێک پیاوێک پرسیاری لێیکرد سەبارەت بە خوێنی مێشوولە؟ ئەویش (ئیبن عومەر) ووتی: تۆ خەڵکی کوێیت؟ (پیاوەکە) ووتی: خەڵکی عێراقم، (ئیبن عومەر) ووتی: «سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، لەکاتێکدا ئەوان کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، وگوێم لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو کە دەیفەرموو: «ئەوان -حەسەن وحوسەین- ڕەیحانەى منن لە دونیادا».

[صەحیحە] [بوخاری گێڕاویەتیەوە]

الشرح

پیاوێک خەڵکی عێراق پرسیاری لە ئیبن عومەر کرد -ڕەزاى خواى لێبێت-: ئەگەر پیاوێک موحریم بێت -لە حەج وعومرەدا بێت- ئایا دروستە مێرووە بچووکە زیانبەخشەکان بکوژێت وەکو مێشوولە یان نا؟ ئەویش (ئیبن عومەر) گرنگیدانى ئەم پیاوەى بە شتە بێ نرخەکانەوە بەلاوە سەیر بوو، لەکاتێکدا ئەوان تاوانە گەورەکان ئەنجامدەدەن، بۆیە -ڕەزاى خواى لێبێت- ووتی: (سەیری ئەم پیاوە بکەن، پرسیارم لێدەکات سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، لەکاتێکدا ئەوان کوڕەکەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-): واتا تاوانە گەورەکان ئەنجامدەدەن، ونەوەى پێغەمبەریان کوشت -صلى اللە علیە وسلم-، پاشان بە تەقوادار وخاوەن وەرەع خۆیان نیشاندەدەن، وپرسیار دەکەن سەبارەت بە خوێنی مێشوولە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە حەسەن وحوسەین فەرموویەیەتی: (ئەوان ڕەیحانەى منن لە دونیادا) واتا: ئەوانە منداڵی منن وبۆنیان دەکەم وماچیان دەکەم، ئەوەندە خۆشەویست وشیرینن لە لای ئەو وەکو بۆنە خۆشەکان وان کە خەڵکی بۆنیان دەکات لە دونیادا.

التصنيفات

فەزڵی ئەهلی بەیت (بنەماڵە وخێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ)