هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت

هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت

لە عومەری جومەعیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرکاتێک خودا ویستی خێری بۆ بەندەکەوێت بوێت؛ ئەوا بەکاریدەهێنێت پێش ئەوەى بمرێت»، پیاوێک پرسیاری کرد: بەکاریدەهێنێت بە مانای چی دێت؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «خواى گەورە هیدایەتی دەدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک پێش ئەوەى بمرێت، پاشان لەو حاڵەتەیدا ڕۆحی دەکێشێت».

[صەحیحە] [ئەحمەد گێڕاویەتیەوە]

الشرح

ئەگەر خواى گەورە خێری بۆ بەندەکەی بوێت ئەوا سەرکەوتووی دەکات وهیدایەتی دەدات بۆ ئەنجامدانى کردەوەى چاک پێش مردنی هەتا لەسەر حاڵەتی ئەنجامدانى ئەو کردەوە چاکە دەمرێت، وبۆیە ژیانی لەسەر ئەنجامدانى کردەوەى چاک کۆتایی دێت ودەچێتە بەهەشتەوە.

التصنيفات

مەسەلەکانی قەزا وقەدەر