إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟ ووتیان: نەخێر، فەرمووی: من فیتنە وتاقیکردنەوەکان…
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟ ووتیان: نەخێر، فەرمووی: من فیتنە وتاقیکردنەوەکان دەبینم لە نێو ماڵەکانتدا ڕوودەدات ودادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران
لە ئوسامەی کوڕی زەیدەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەستا لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینە، وفەرمووی: «ئایا ئەوەى من دەیبینم ئێوە دەیبینن؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «من فیتنە وتاقیکردنەوەکان دەبینم لە نێو ماڵەکانتدا ڕوودەدات ودادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو हिन्दी 中文 ئۇيغۇرچە Portuguêsالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە شوێنێکی بەرز لەسەر قەڵایەک لە قەڵاکانى مەدینەوە سەیری کرد وبە هاوەڵانی فەرموو: ئایا ئەوەى من دەیبینم؛ ئێوە دەیبینن؟ من فیتنە وتاقیکردنەوە دەبینم دادەبەزێتە نێو ماڵەکانتان وەکو زۆری بارینی دڵۆپەکانى باران، وئەمیش ئاماژەیە بۆ ئەو جەنگ وفیتنە وتاقیکردنەوانە کە لە مەدینەدا ڕوویدا لە پاش کۆچی دوایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، لەوانەش: شەهید کردنی عوسمانی کوڕی عەفان -ڕەزاى خواى لێبێت- وجەنگی (الحَرَّة) وجگە لەمانەش.التصنيفات
پێغەمبەرایەتی