ئەبو هورەیرە {إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ}ی بۆیان خوێندەوە، وسوجدەى برد، پاش سوجدە بردنەکە پێیانی ووت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى برد (پاش خوێندنی…

ئەبو هورەیرە {إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ}ی بۆیان خوێندەوە، وسوجدەى برد، پاش سوجدە بردنەکە پێیانی ووت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى برد (پاش خوێندنی ئەم سورەتە)

لە ئەبی ڕافیعەوە دەڵێت: «ئەبو هورەیرە {إِذَا ٱلسَّمَآءُ ٱنشَقَّتْ} -سورەتی الإنشقاق-ی بۆیان خوێندەوە، وسوجدەى برد، پاش سوجدە بردنەکە پێیانی ووت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەى برد (پاش خوێندنی ئەم سورەتە)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەبو هورەیرە -ڕەزاى خواى لێبێت- باسی ئەوە دەکات کە -سورەتی الإنشقاق-ی خوێندەوە، وپاش خوێندنەوەى ئەم ئایەتەى سوجدەى برد: {وَإِذَا قُرِئَ عَلَيْهِمُ ٱلْقُرْءَانُ لَا يَسْجُدُونَ} [الإنشقاق:21] واتە:{وە کاتێك کە قورئانیان بۆ بخوێنرێتەوە سوژدە نابەن (ملكەچ نابن)}. وسەبارەت بە ئەم سوجدە بردنە ئینکاری لێکرا لە لایەن ئەبی ڕافیعەوە -ڕەزاى خواى لێبێت-، ولە گێڕانەوەیەکی تردا: لە ئەبی ڕافیعەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- دەڵێت: ووتم: (ئەم سوجدە بردنە چیە؟)، وئینکاری لێیکرد چونکە گێڕانەوە هەیە کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوجدەی نەدەبرد لە پاش خوێندنەوەى ئەو ئایەتانەى کە سوجدە بردن لە پاش خوێندنەوەیان سونەتە لە جوزئی سی لە بەشی -المفصل- لە پاش ئەوەى -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ مەدینە، وناکۆکی هەیە لە نێوان زانایان سەبارەت بەوەى -بەشی المفصل- لە چی سورەتێکی جوزئی سی دەستپێدەکات. ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: (ئەگەر پێغەمبەرم نەبینیایە -صلى اللە علیە وسلم- کە سوجدەی دەبرد؛ ئەوا منیش سوجدەم نەدەبرد -واتا ئەو سوجدەى بردووە بۆیە منیش سوجدە دەبەم-): ماناى ئەوەیە وەکو شوێنکەوتن بۆ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- سوجدە دەبات.

التصنيفات

کڕنووش بردنی: هەڵەکردن لە نوێژ -السهو- وقورئان خوێندن وسوپاسکردن