ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: ئایا لە سورەتی -الحج-دا دوو سوجدەبردن هەیە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەوەى ئەو سوجدانە نەبات؛ با نەیانخوێنێتەوە

ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: ئایا لە سورەتی -الحج-دا دوو سوجدەبردن هەیە؟ فەرمووی: بەڵێ، ئەوەى ئەو سوجدانە نەبات؛ با نەیانخوێنێتەوە

لە عوقبەی کوڕی عامرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-: ئایا لە سورەتی -الحج- دا دوو سوجدەبردن* هەیە؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەوەى ئەو سوجدانە نەبات؛ با نەیانخوێنێتەوە». *(مەبەست سوجدەى تیلاوەیە؛ ئەو سوجدەیەى لە پاش خوێندنی هەندێک ئایەت دەبرێت)

[صەحیحە] [ئیبنوداود گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لە فەرموودەیەدا هاتووە: عوقبەی کوڕی عامر -ڕەزای خوای لێبێت- پرسیار لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەکات سەبارەت بە -سورەتی الحج-، ئایا دوو سوجدەبردنی* تێدایە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وەڵامی دایەوە: بەڵێ، دوو سوجدەى تێدایە. پاشان حوکمێکی تری پێی ووت: (ئەوەى ئەو سوجدانە نەبات؛ با نەیانخوێنێتەوە): واتا هەرکەسێک ئەم دوو ئایەتە بخوێنێتەوە، وسوجدە نەبات؛ باشتر وایە نەیانخوێنێتەوە، ئەم نەهی کردنە بۆ حەرامکردن نییە بەڵکو مەکروهیەتە، وسوجدەی تیلاوە سونەتە. *(مەبەست سوجدەى تیلاوەیە؛ ئەو سوجدەیەى لە پاش خوێندنی هەندێک ئایەت دەبرێت)

التصنيفات

کڕنووش بردنی: هەڵەکردن لە نوێژ -السهو- وقورئان خوێندن وسوپاسکردن