نوێژی ئەوابەکان کاتێکە کە وشتری پێگەیشتوو تینی گەرمی بەردەکەوێت

نوێژی ئەوابەکان کاتێکە کە وشتری پێگەیشتوو تینی گەرمی بەردەکەوێت

لە زەیدی کوڕی ئەڕقەمەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: خەڵکانێکی بینی لە کاتی چێشتەنگاودا نوێژیان دەکرد، ووتی: دەزانن نوێژکردن لە کاتێکی تر جگە لەم ماوەیە باشترە، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «نوێژی ئەوابەکان* کاتێکە کە وشتری پێگەیشتوو تینی گەرمی بەردەکەوێت». *(ئەواب: واتا ئەو کەسەی دەگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە بە تەوبە کردن وداواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە، و وازهێنان لە تاوان وگوناهەکان، وئەنجامدانى خێر وچاکەکان)

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

زەیدی کوڕی ئەڕقەم -ڕەزای خوای لێبێت- خەڵکانێکی بینی لە کاتی چێشتەنگاودا نوێژیان دەکرد، باسی ئەوەی کرد کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: (وێژی ئەوابەکان* کاتێکە کە وشتری پێگەیشتوو تینی گەرمی بەردەکەوێت): واتا باشترین کات بۆ ئەنجامدانى نوێژی چێشتەنگاو -الضحى- ئەو کاتەیە کە خۆر بەرز دەبێتەوە لە ئاسمان وزۆر گەرم و بە تین دەبێت بە شێوەیەک ژێر پێی وشترە تازە پێگەیشتووەکان خەریکە بسووتێت لە تینی گەرمای خۆردا، ئەمە ئەو کاتەیە کە ئەوابەکان نوێژی چێشەنگاوى -الضحى-ی تێدا ئەنجامدەدەن. *(ئەواب: واتا ئەو کەسەی دەگەڕێتەوە بۆ لای خواى گەورە بە تەوبە کردن وداواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە، و وازهێنان لە تاوان وگوناهەکان، وئەنجامدانى خێر وچاکەکان)

التصنيفات

نوێژی چێشتەنگاو, هەندێک حوکم ومەسەلەی پەیوەست بە فەرمان بە چاکە ونەهی لە خراپە