إعدادات العرض
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە ڕۆژ وشەوێکدا خێرترە لە ڕۆژووگرتن وشەو نوێژکردن بە درێژایی مانگێک، ئەگەر مرد (لە کاتی پاسەوانیکردندا)؛ ئەوا…
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە ڕۆژ وشەوێکدا خێرترە لە ڕۆژووگرتن وشەو نوێژکردن بە درێژایی مانگێک، ئەگەر مرد (لە کاتی پاسەوانیکردندا)؛ ئەوا پاداشتی کردەوە چاکەکانی وەردەگرێت بە شێوەیەکی بەردەوام، وڕزق وڕۆزی پێدەبەخشرێت، ولە تاقیکردنەوە وفیتنەکانى ناو گۆڕ دەپارێزرێت
لە سەلمانى فارسیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە ڕۆژ وشەوێکدا خێرترە لە ڕۆژووگرتن وشەو نوێژکردن بە درێژایی مانگێک، ئەگەر مرد (لە کاتی پاسەوانیکردندا)؛ ئەوا پاداشتی کردەوە چاکەکانی وەردەگرێت بە شێوەیەکی بەردەوام، وڕزق وڕۆزی پێدەبەخشرێت، ولە تاقیکردنەوە وفیتنەکانى ناو گۆڕ دەپارێزرێت».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية বাংলা Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Tagalog Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausaالشرح
پاسەوانیکردن (بۆ پاراستنی موجاهیدان ومسوڵمانان) لە پێناوى خواى گەورەدا خێرترە لە ڕۆژووگرتن وشەونوێژکردن بە درێژایی مانگێک، وئەگەر ئەم پاسەوانە (موجاهیدە) بمرێت ئەوا پاداشتەکەى هەردەمێنێت وبۆی دەنووسرێت ولێی ناپچڕێت، هەروەها ڕزقی پێدەبەخشرێت لە بەهەشتەوە چونکە ئەو زیندووە لە لە لای پەروەردگاری، وڕێزلێنانێکی تایبەتی پێدەبەخشرێت ئەمیش ئەوەیە کە دوو فریشتەکە نایەن پرسیاری لێبکەن چونکە ئەو بەهۆی تێکۆشان وپاسەوانى کردن لە پێناوى خواى گەورە مرد یان کوژرا، پاسەوانیکردن بۆ پاراستنی مسوڵمانان بەشێکە لە جیهاد کردن لە پێناوى خواى گەورە وئەمیش بریتیە لە مانەوە لە شوێنێک بۆ پاراستنی مسوڵمانان لە سەر سنووری سەنگەری نێوان مسوڵمانان وکافرەکان.التصنيفات
فەزڵی جیهاد کردن