إعدادات العرض
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (دەستی دزێکی) بڕی؛ بەهۆی ئەوەى قەڵغانێکی دزی بوو کە نرخەکەى سێ درهەم بوو
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (دەستی دزێکی) بڕی؛ بەهۆی ئەوەى قەڵغانێکی دزی بوو کە نرخەکەى سێ درهەم بوو
لە عبداللەی کوڕی عومەرەوە -ڕەزایان خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- (دەستی دزێکی) بڕی؛ بەهۆی ئەوەى قەڵغانێکی دزی بوو کە نرخەکەى سێ درهەم بوو».
[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]
الترجمة
العربية Bosanski English Español فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Hausa Português മലയാളംالشرح
خواى گەورە خوێن وناوبانگ (شەرەف) وسامانى خەڵکی پاراستووە، بە هەموو هۆکارێک کە دەستدرێژکەرەکان بوەستێنێت؛ بۆیە سزای دز (ئەو کەسەی پارە یان شتومەکی شوێنێک دەبات) دەست بڕینەوەیە، بۆ ئەوەى ئەمە ببێتە هۆی لێخۆشبوون لە تاوانەکانى وببێتە هەڕەشە بۆ کەسانی تر کە دەیانەوێت ڕێگای پیس وچەپەڵی بگرنە بە بۆ پەیداکردنی سامان، وبۆ ئەوەى خەڵکی ڕێگاى شەرعی دروست بگرنە بەر بۆ پەیداکردنی سامان کە نەفسەکان شکۆدار دەکات ئەمیش دەبێتە هۆی زۆربوونی کار وپیشە ودەرهێنانى بەرووبوم وبوژاندنەوەى سەر زەوی. ولە حیکمەت ودانایی خودا ئەوەیە کە ئەو ڕێژەیەی کە ئەگەر لێی تێپەڕ ببێت دەست دز دەبڕدرێتەوە بریتیە لە سێ درهەم واتا (چارەکە دینارێکی ئاڵتون)، ئەمیش بۆ پاراستنی ماڵ وسامانەکان، وپاراستنی ژیان، وبۆ ئەوەى ئاسایش بڵاو ببێتەوە، ونەفس ودەروونەکان ئارام وهێور بن، وبۆ ئەوەى خەڵکی بڵاو ببنەوە بۆ دابینکردنی بژێوی ژیان وسامان و وەبەرهێنان. وئەم بڕەش یەکسانە بە یەک گرام ویەک لە سەر شازدەی گرام واتا: 1.06 گرام، چونکە دینارێک دەکاتە 4.25 گرام.التصنيفات
سنووری دزیکردن