دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لەوەی خۆری بەسەردا هەڵهاتووە وئاوابووە

دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لەوەی خۆری بەسەردا هەڵهاتووە وئاوابووە

لە ئەبی ئەیوبی ئەنساڕیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لەوەی خۆری بەسەردا هەڵهاتووە وئاوابووە (واتا: خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە)». ولە گێڕانەوەیەکی تردا: لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «دەرچوونێک لە بەیانیان یان لە ئێواراندا (بۆ جیهاد وتێکۆشان) لە پێناو خواى گەورە خێرترە لە دونیا وئەوەى تێیدایە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە - بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

ئەم دوو فەرموودەیە باسی فەزڵی جیهاد کردنی تێدایە لە پێناو خواى گەورە، ئەگەرچیش ماوەکەی کەم بێت وەکو دەرچوونێکی بەیانیان یان ئێواران، بۆیە ئەی چی سەبارەت ئەو جیهادەی ماوەیەکی زۆر دەخایەنێت بەهۆی ڕووبەڕووبونەوەى دوژمن وجەنگان لە دژیان؟، وئەمیش بنچینەیە لە مەبەست لە دەستەواژەی (لە پێناو خواى گەورە): کە جەنگان دژی کافرەکان دەگرێتەوە بە دەست. وپێویستە بزانرێت فێربوون وگەڕان بە دوای زانستی شەرعیدا جۆرێکە لە جیهاد لە پێناو خواى گەورە، وسەرخستنی هەقە، وپوچەڵکردنەوەى بەڵگەی زندیق وتاوانکار ومولحیدەکان وبانگخوازە گاوڕە ڕۆژئاواییەکانە ئەوانەى کە دژایەتی ئیسلام دەکەن ودەیانەوێت ئیسلام لەناو بچێت، وئەمیش لە مەزنترین جیهاد وتێکۆشانە لە پێناو خواى گەورە. مەبەست لە جیهاد کردن وتێکۆشان؛ بۆ بڵاوکردنەوەى ئاینی ئیسلام وسەرخستنیەتی، وبۆیە بەرەنگاربوونەوەى ئەو دوژمنانە لە مەزنترین جۆرەکانى جیهادە لە پێناو خواى گەورە، خواى گەورە مسوڵمانان سەرکەوتوو بکەیت بۆ ئەوەى ئاینەکەیان سەربخەن و وشەی تۆ بەرز بکەنەوە؛ تۆ هەمیشە نزیکی لە بەندەکانت و وەڵامی نزاکانیان دەدەیتەوە.

التصنيفات

فەزڵی جیهاد کردن