لە لای ئەبی موسای ئەشعەری بووین -ڕەزاى خواى لێبێت- وبانگی کرد کە سفرەیەکی خواردن ئامادە بکرێت، ولە سەر سفرەکە گۆشتی مریشک هەبوو

لە لای ئەبی موسای ئەشعەری بووین -ڕەزاى خواى لێبێت- وبانگی کرد کە سفرەیەکی خواردن ئامادە بکرێت، ولە سەر سفرەکە گۆشتی مریشک هەبوو

لە زەهدەم کوڕی موزرەبی جەرمیەوە -ڕەحمەتی خوای لێبێت- دەڵێت: «لە لای ئەبی موسای ئەشعەری بووین -ڕەزاى خواى لێبێت- وبانگی کرد کە سفرەیەکی خواردن ئامادە بکرێت، ولە سەر سفرەکە گۆشتی مریشک هەبوو، پیاوێکی سوور هاتە ژوورەوە -لە عەجەمەکان [ناعەرەبەکان] دەچوو- لە هۆزی (بەنی تەیم الله)، ئەبو موسا پێی ووت: وەرە لەگەڵمان بخۆ، پیاوەکە وەستا ومەیلی لێنەبوو بخوات، ئەبو موسا پێی ووت: «من پێغەمبەری خودام بینی لێی دەخوارد (لە گۆشتی مریشکی دەخوارد)».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

زەهدەم کوڕی موزرەبی جەرمی دەیگێڕێتەوە کە ئەو وکەسانێکی تر لە لای ئەبی موسای ئەشعەری بووون، وبانگەشەی سفرەیەکی (خوانێکی) خواردنی کرد وگۆشی مریشکی لەسەر بوو، وپیاوێک هاتە ژوورەوە لە هۆزی (بەنی تەیم الله) کە ڕەنگی سوور بوو لە ناعەرەبەکان (عەجەمەکان) دەچوو، وئەبی موسا بانگی کرد بۆ ئەوەى لەگەڵیان خواردن بخوات: وەرە لەگەڵمان بخۆ، بۆیە پیاوەکە وەستا ومەیلی لێنەبوو بیخوات، ئەبو موسا پێی ووت: من پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- کە لێی دەخوارد (لە گۆشتی مریشکی دەخوارد).

التصنيفات

ئەوەی حەڵاڵ وحەرامە لە ئاژەڵ وباڵندەکان