نەفرەتی خودا لە جولەکەکان بێت، چەوریان (بەزی ئاژەڵیان) لەسەر حەرامکرا؛ بەڵام ئەوان تواندیانەوە وفرۆشتیان

نەفرەتی خودا لە جولەکەکان بێت، چەوریان (بەزی ئاژەڵیان) لەسەر حەرامکرا؛ بەڵام ئەوان تواندیانەوە وفرۆشتیان

لە عبداللەی کوڕی عەباسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: هەواڵ گەیشت بە عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- کە فڵان کەس ئارەق (مەی:سەرخۆشکەری) فرۆشتووە، ئەویش (عومەر) ووتی: نەفرەتی خودا لە فڵان کەس! ئایا نازانێت کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «نەفرەتی خودا لە جولەکەکان بێت، چەوریان (بەزی ئاژەڵیان) لەسەر حەرامکرا؛ بەڵام ئەوان تواندیانەوە وفرۆشتیان».

[صەحیحە] [بوخاری و موسلیم هاوڕان لەسەری]

الشرح

هەواڵ بە عومەری کوڕی خەتاب گەیشت -ڕەزاى خواى لێبێت- بەوەى کە پیاوێک دەیەوێت فێڵ بکات ئەویش بە سوود وەرگرتن لە ئارەق (مەی: سەرخۆشکەر) ئەویش بە فرۆشتنی وبە بێ خواردنەوەى. وئەم فێڵە ئاشکرایە حەرامە، بۆیە عومەر -ڕەزاى خواى لێبێت- نزای لەسەر کرد هەروەکو نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر جولەکە فێڵبازەکان، ووتی: نەفرەتی خودای لێبێت، ئایا نازانێت کە فێڵکردن حەرامە؟ چونکە فێڵکردنە لە خودا وپێغەمبەرەکەى، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرموویەتی: «نەفرەتی خودا لە جولەکەکان بێت، کاتێک چەوری (بەزی ئاژەڵیان) لەسەر حەرامکرا، سوودیان وەرگرتن لێی بە فێڵکردنەوە، شێوە وسیفەتی چەوریەکەیان (بەزی ئاژەڵەکەیان) گۆڕی، وتواندیانەوە، وپاشان فرۆشتیان، ونرخەکەیان خوارد، -بە فێڵ وپیلانەوە- ووتیان: (ئێمە ئەو چەورییەی لەسەرمان حەرامکرا بوو نەمان خوارد) ومەبەستیانە فێڵ لە خودا بکەن بەڵام خودا فێڵیان لێدەکات وپیلانیان بۆ دادەڕێژێت».

التصنيفات

حوکمەکانی خواردن وخواردنەوە, خواردنەوە حەرامکراوەکان