إعدادات العرض
1- خواى گەورە ئەو ئایەتەی دابەزاند کە تێیدا خودا ئارەقی (سەرخۆشکەرەکانی) حەرامکرد، ولەو کاتەدا لە مەدینەدا هەموو خواردنەوەیەکی سەرخۆشکەر بۆ خواردنەوە لە خورما دروست دەکرا
2- هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە
3- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئارەق (ئەلکهول)، نەهی لێکرد لەوەى کە دروست وئامادەی بکات، ووتی: بۆ چارەسەر دروستی دەکەم، فەرمووی: ئەوە چارەسەر نییە بەڵکو ئەوە نەخۆشی ودەردە
4- نەفرەتی خودا لە جولەکەکان بێت، چەوریان (بەزی ئاژەڵیان) لەسەر حەرامکرا؛ بەڵام ئەوان تواندیانەوە وفرۆشتیان
5- پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دروستکردنی سرکە لە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر)؟ فەرمووی: نەخێر