پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئارەق (ئەلکهول)، نەهی لێکرد لەوەى کە دروست وئامادەی بکات، ووتی: بۆ چارەسەر دروستی دەکەم، فەرمووی: ئەوە چارەسەر…

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ئارەق (ئەلکهول)، نەهی لێکرد لەوەى کە دروست وئامادەی بکات، ووتی: بۆ چارەسەر دروستی دەکەم، فەرمووی: ئەوە چارەسەر نییە بەڵکو ئەوە نەخۆشی ودەردە

لە وائیلی حەزرەمیەوە دەڵێت: تاریقی کوڕی سوەیدی جوعفی پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە ئارەق (ئەلکهول)، ئەویش (پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-) نەهی لێکرد -یان پێی خۆش نەبوو- لەوەى کە دروست وئامادەی بکات، (تاریق) ووتی: بۆ چارەسەر دروستی دەکەم، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە چارەسەر ودەرمان نییە بەڵکو ئەوە نەخۆشی ودەردە».

[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]

الشرح

لەم فەرموودەیەدا تاریقی کوڕی سوەید -ڕەزاى خواى لێبێت- پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- کرد سەبارەت بە دروستکردن وئامادەکردنی ئارەق (ئەلکهول) بۆ بەکارهێنانى وەکو دەرمان وچارەسەر نەک بۆ خواردنەوە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو کە ئارەق (ئەلکهول) نەخۆشی ودەردە نەک دەرمان وچارەسەر بێت بۆ نەخۆش، وبۆیە ئەمیش بەڵگەیە لەسەر حەرامبوونی ئارەق (ئەلکهول) ودەبێتە هۆی نەخۆشی ودەردی زیاتر بۆ نەخۆش، وهیچ سوودێکی نییە بۆ پێویستە لەناو ببرێت وفڕێبدرێت.

التصنيفات

حوکمەکانی چارەسەر بە دەرمان, خواردنەوە حەرامکراوەکان