إعدادات العرض
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دروستکردنی سرکە لە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر)؟ فەرمووی: نەخێر
پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دروستکردنی سرکە لە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر)؟ فەرمووی: نەخێر
لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «پێغەمبەری خودا -صلى الله عليه وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە دروستکردنی سرکە لە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر)؟ فەرمووی: «نەخێر».
[صەحیحە] [موسلیم گێڕاویەتیەوە]
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Bahasa Indonesia Русский Türkçe اردو 中文 हिन्दी Tiếng Việt Hausaالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر) ئەگەر بگۆڕدرێت هەتاوەکو دەبێتە سرکە، وئەمە باسە لە پاش دابەزینی حوکمی حەرامبوونی سەرخۆشکەرەکانە، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کرد لەم کردەوەیە. بۆیە خواردنەوەى ئەلکهولی (خەمر) بگۆڕدرێت بۆ سرکە بە هەرشێوەیەک بێت: ئەگەر شتێکی تێبکرێت وەکو نان یان پیاز یان ترشێنەر -هەوێن- یان هەرشتێکی تر، یان لە پێش سێبەرەوە ببرێت بەرەو پێش خۆر یان بە پێچەوانەوە، یان تێکەڵ بە ماددەیەکی تر بکرێت؛ لەسەر حەرامبوونەکەى خۆی دەمێنێتەوە، وئەمە نابێتە هۆی گۆڕینی حوکمەکەى، بەڵام ئەگەر ماددە ئەلکهولیەکە (خەمرەکە) خۆی بوو بە سرکە بە بێ هیچ دەستکاریکردنێک لە لایەن مرۆڤەوە ئەوا پاکبووەتەوە ولەم حاڵەتەدا حەڵاڵە ودروستە.التصنيفات
خواردنەوە حەرامکراوەکان