إعدادات العرض
هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە
هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە
ئەبی بوردە دەیگێڕێتەوە لە باوكیەوە ئەبی موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- كە وتوویەتی: پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، وپرسیاری لێكرد سەبارەت بە هەندێك خواردنەوە كە لەوێ دروست دەكرێن، فەرمووی: «ئەو خواردنەوانە چین؟»، (ئەبو موسا) ووتی: «بیتع ومیزر»، ووترا بە ئەبی بوردە: بیتع چییە؟ ووتی: بیتع واتا مەی -شەرابی- هەنگوین، ومیزر واتا مەی جۆ، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە». [بوخاری گێڕاویەتیەوە]. و[موسلیم دەیگێڕێـتەوە]؛ كە (ئەبو موسا) دەڵێت: پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئەو وموعازی نارد بۆ یەمەن، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا! خواردنەوەیەك لە خاكەكەی ئێمە دروست دەكرێت پێی دەووترێت: -میزر- لە جۆ دروست دەكرێت، وخواردنەوەیەك پێی دەووترێت: -بیتع- لە هەنگوین دروست دەكرێت، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە». ولە گێڕانەوەیەكی (مسلم)دا: فەرمووی: «هەر شتێك ببێتە هۆی بێهۆشبوون لە نوێژ؛ حەرامە». ولە گێڕانەوەیەكدا: «وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ڕستەی پوخت وڕەوانی پێبەخشرابوو كە بەرامبەر لە هەموو مەبەستەكانی تێدەگات، وفەرمووی: نەهی دەكەم لە هەموو بێهۆشكەرێك كە ببێتە هۆی بێهۆشی لە نوێژ».
الترجمة
العربية Español አማርኛ English اردو Indonesia বাংলা Français Türkçe Русский Bosanski සිංහල हिन्दी 中文 فارسی Tiếng Việt Tagalog Hausa Português മലയാളം తెలుగు Kiswahili தமிழ் မြန်မာ ไทย Deutsch پښتو অসমীয়া Shqip Nederlands ગુજરાતી Кыргызча नेपाली Lietuvių دری Српски тоҷикӣ Kinyarwanda Magyar Čeština Moore Malagasy Oromoo ಕನ್ನಡ Wolof Azərbaycan O‘zbek Українська ქართული Македонски ភាសាខ្មែរ Bambara ਪੰਜਾਬੀ मराठी Kirundi Kurmancî Bahasa Melayuالشرح
ئەبو موسای ئەشعەری -ڕەزای خوای لێبێت- باسی ئەوە دەكات کە پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- ئەوی نارد بۆ یەمەن، وپرسیاری لێکرد دەربارەی ئەو خواردنەوانەی کە لەوێ دروست دەکرێن ئایا حەرامن، پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- داوای ڕوونكردنەوەی كرد دەربارەیان. ئەبو موسا -ڕەزای خوای لێبێت- ووتی: ئەو خواردنەوانە بریتین لە (بیتع): شەرابی -مەی- هەنگوین، و (میزر): شەرابی جۆ. پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- کە دەربڕینی ڕستەی پوخت وڕەوانی پێبەخشراوە؛ فەرمووی: «هەموو بێهۆشكەرێك حەرامە».فوائد الحديث
شەراب -نەبیز-: بریتییە لەو ئاوەی کە خورما یان هەنگوین یان جۆ و هاوشێوەکانی تێدەکرێت؛ بەمەیش تام و چێژێکی شیرینی لێوەردەگرێت، و لەوانەیە دواتر بترشێت و ببێتە بێهۆشكەر.
فەرموودەکە بنچینەیەكە بۆ حەرامکردنی هەموو جۆرە بێهۆشكەرێك وەک مەی و حەشیش و جگە لەوانەیش.
گرنگی پرسیارکردن دەربارەی ئەوەی موسڵمان پێویستی پێیەتی.
یەکەم جار کە مەی حەرام کرا لە ساتی هاتنی كاتی نوێژدا بوو، کاتێک یەكێك لە موهاجیرەكان نوێژی دەکرد، و لە نوێژەکەیدا قورئانی دەخوێند؛ خوێندنەوەکەی لێ تێکەڵ دەبوو، بۆیە ئەم ئایەتە دابەزی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَقْرَبُوا الصَّلَاةَ وَأَنْتُمْ سُكَارَى حَتَّى تَعْلَمُوا مَا تَقُولُونَ﴾ [النساء: 43] واتە: {ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، کاتێک ئێوه بێهۆشن (سهرخۆشن) نزیکی نوێژ مهکهونهوه ههتا دهزانن که چی دهڵێن}. بانگبێژی پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) بانگی دەکرد: با کەسی بێهۆش نزیکی نوێژ نەبێتەوە. پاشان الله بە شێوەیەکی ڕەها حەرامی کرد؛ كاتێك فەرمووی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِنَّمَا الْخَمْرُ وَالْمَيْسِرُ وَالْأَنْصَابُ وَالْأَزْلَامُ رِجْسٌ مِنْ عَمَلِ الشَّيْطَانِ فَاجْتَنِبُوهُ لَعَلَّكُمْ تُفْلِحُونَ (90) إِنَّمَا يُرِيدُ الشَّيْطَانُ أَنْ يُوقِعَ بَيْنَكُمُ الْعَدَاوَةَ وَالْبَغْضَاءَ فِي الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ وَيَصُدَّكُمْ عَنْ ذِكْرِ اللَّهِ وَعَنِ الصَّلَاةِ فَهَلْ أَنْتُمْ مُنْتَهُونَ (91)﴾ [المائدة: 90،91] واتە: {ئهی ئهوانهی باوهڕتان هێناوه، بێگومان مهی و قومار و بتەکان و فاڵگرتنهوه به تیر، پیسن و له کردهوهی شهیتانن، کهواته خۆتانی لێ بپارێزن بۆ ئهوهی سهرکهوتوو بن (90) بهڕاستی شهیتان دهیهوێت بههۆی مهی و قومارهوه دوژمنایهتی و ڕق و کینه بخاته نێوانتانهوه و ڕێگریتان لێ بکات له یادی خوا و له نوێژکردن، ئایا ئێوه واز دێنن؟ (91)}.
خواى گەورە مەی (ئارەقی) حەرامکرد چونکە زیان وخراپەى زۆر وگەورەی لەخۆگرتووە.
وانە وەرگرتن لە حەرامبوونی مەی دا ئەوەیە سیفەتی سەرخۆشکردنی تێدایە؛ جا ئەگەر شەرابەکە سیفەتی بێهۆشكردنی هەبوو ئەوا حەرامە، و ئەگەر سیفەتی بێهۆشكردنی نەبوو ئەوا ڕێگەپێدراوە.
