إعدادات العرض
هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا…
هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە
لە ئیبن عومەرەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە».
الترجمة
العربية Bosanski English فارسی Français Русский हिन्दी 中文 ئۇيغۇرچە Bahasa Indonesia اردو Português دری অসমীয়া Tiếng Việt አማርኛ Svenska ไทย Yorùbá Кыргызча Kiswahili ગુજરાતી Hausa नेपाली Română മലയാളം Nederlands Oromoo සිංහල پښتو తెలుగు Lietuvių Kinyarwanda Malagasy Türkçe ಕನ್ನಡ Српски Moore ქართულიالشرح
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی هۆش وئەقڵ ئەوا مەی وسەرخۆشكەرە ؛ ئینجا ئەگەر بە خواردنەوە یان خواردن یان هەڵمژین بێت یان بەشێوەی تر، هەرشتێك ببێتە هۆی نەمانی ئەقڵ وهۆش ؛ خوای گەورە -عز وجل- حەرامی كردووە ونەهی کردووە لە كەم وزۆری. هەركەسێك جۆرێك لە جۆرەكانی ئەم سەرخۆشكەرانە بخواتەوە، وبەردەوام بێت لەسەر خواردنەوەی هەتاوەكو لەسەری دەمرێت ؛ ئەوا شایستەیە خوای گەورە سزای بدات بە بێبەشكردنی لە خواردنەوەی لە بەهەشتدا.فوائد الحديث
هۆكاری حەرامكردنی مەی (ئارەق) ؛ سەرخۆشكردنە، بۆیە هەرشتێك مرۆڤ سەرخۆش بكات ؛ حەرامە.
خواى گەورە مەی (سەرخۆشكەرەكانی) حەرامکرد ؛ چونکە زیان وخراپەى زۆر وگەورەی تێدایە.
خواردنەوەی مەی لە بەهەشتدا ؛ لە كامڵێتی چێژ وئەوپەڕی نیعمەتە.
ئەوەی نەفسی خۆی نەگرێتەوە لە خواردنەوەی مەی لە دونیادا ؛ ئەوا خوای گەورە بێبەشی دەكات لە خواردنەوەی مەی لە بەهەشتدا، چونكە پاداشت لە هاوشێوەی كردەوەیە.
هاندان وئامۆژگاری بۆ دەستبەجێ تەوبە كردن لە تاوانەكان پێش مردن.
التصنيفات
خواردنەوە حەرامکراوەکان