هەرشتێك زۆر لێی (بخورێتەوە مرۆڤ) سەرخۆش بكات؛ ئەوا كەمەكەیشی هەر حەرامە

هەرشتێك زۆر لێی (بخورێتەوە مرۆڤ) سەرخۆش بكات؛ ئەوا كەمەكەیشی هەر حەرامە

لە جابری كوڕی عبد اللە وە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «هەرشتێك زۆر لێی (بخورێتەوە مرۆڤ) سەرخۆش بكات؛ ئەوا كەمەكەیشی هەر حەرامە».

[حەسەنە]

الشرح

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕوونیدەكاتەوە كە هەر خواردنەوەیەك یان خواردنێك زۆرێك لێی ببێتە هۆی سەرخۆشبوون و لەدەستدانی ئەقڵ؛ ئەوا خواردن یان خواردنەوەی كەمێكیش لێی هەر حەرامە ئەگەرچیش نەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەقڵ وهۆش.

فوائد الحديث

شەریعەت بەپەرۆشە لەسەر پاراستنی ئەقڵ وهۆشی خەڵكی.

دروستێتی بەهەند وەرگرتنی بابەتی داخستنی ڕێگا وهۆكارەكان (سد الذرائع)، چونكە ڕێگرە لە هەموو شتێك ببێتە هۆی گەیشتن بە تاوانە قێزەوەنەكان.

حەرامبوونی بڕێكی كەمیش لە سەرخۆشكەرەكان؛ چونكە هۆكارە بۆ سەرخۆشبوون.

ئەگەر شتێك كەمی یان زۆری مرۆڤ سەرخۆش نەكات، ئەوا حەرام نییە.

التصنيفات

خواردنەوە حەرامکراوەکان