إعدادات العرض
بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا
بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا
لە ئەنەسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: «كوپ هەڵگر بووم لە ماڵی ئەبی تەڵحە، ئارەقیان لەو كاتەدا لە فەزیخ دروست دەكرد، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانی بە بانگدەرێك كرد كە بانگ بكات وبڵێت: بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا، -ئەنەس- دەڵێت: ئەبی تەڵحە پێمی ووت: بڕۆ دەرەوە، وبیڕێژە، منیش دەرچووم وڕژاندم، ئارەقەكە دەڕۆیشت لە ڕێگاكانی نێو مەدینەدا، هەندێك خەڵك ووتیان: خەڵكانێك كوژران لەكاتێكدا ئارەق لە نێو سكیاندا بوو، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا..} [المائدة: 93] واتە: {نەبووە ونیە لەسەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان)..}».
الترجمة
العربية Tiếng Việt অসমীয়া Nederlands Bahasa Indonesia Kiswahili Hausa සිංහල English ગુજરાતી Magyar ქართული Română Русский Português ไทย తెలుగు मराठी دری Türkçe አማርኛ বাংলা Malagasy Македонски Tagalog ភាសាខ្មែរ Українськаالشرح
ئەنەس -ڕەزای خوای لێبێت- دەیگێڕێتەوە بۆمان كە ئەو كوپ هەڵگر بوو بۆ ئەو كەسانەی دەهاتن بۆ ماڵی ئەبی تەڵحە -ڕەزای خوای لێبێت- كە مێردی دایكی بوو، ئارەقیان لەو كاتەدا لە فەزیخ دروست دەكرد، ئەمیش بریتیە لە تێكەڵەی خورما پێگەیشتوو وخورمای پێنەگەیشتوو، بانگكاری پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی كرد، ووتی: بە دڵنیاییەوە؛ مەی حەرام كرا، -ئەنەس- دەڵێت: ئەبی تەڵحە پێمی ووت: بڕۆ دەرەوە، سەرەو خواری بكە وبیڕێژە، منیش سەرەو خوارم كرد وڕژاندم، ئارەق دەڕۆیشت لە ڕێگاكانی نێو مەدینەدا، هەندێك خەڵك ووتیان: هەندێك لە هاوەڵان كوژران پێش حەرامكردنی ئارەق لەكاتێكدا لە نێو سكیاندا بوو، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {لَيْسَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جُنَاحٌ فِيمَا طَعِمُوا..} واتە: {نەبووە ونیە لەسەر ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وە کردەوە چاکەکانیان کردووە ھیچ گوناھێک لەوەی خواردویانە (لە ئارەق و پارەی قومار پێش حەرام کردنیان)..}». [سورەتی -المائدة-: ئایەتی 93]. واتا: گوناهـبار نین ئەوانەی کە بڕوایان ھێناوە، وئارەقیان خواردووەتەوە پێش ئەوەی حەرام كرابێت.فوائد الحديث
ئاماژەیە بۆ فەزڵی ئەبی تەڵحە وهاوەڵان -ڕەزای خوایان لێبێت-، چونكە دەستبەجێ گوێڕایەڵی فەرمانی الله بوون بەبێ پرسیاركردن، وبە ڕاستی ئەمەیە هەڵوێستی مسوڵمانی ڕاستگۆ.
خەمر -ئارەق:مەی-: ناوێكی گشتگیرە بۆ هەموو شتێك كە مرۆڤ بێهۆش بكات.
فەزیخ: خواردنەوەیەكە لە بوسر وخورمای پێگەیشتوو دروست دەكرا بە بێ ئەوەی ئاگر بەری بكەوێت، وبوسر: خورمایەكە كە پێنەگەیەشتبێت وهێشتا زەرد بێـت.
ئیبن حەجەر ووتی: موهەلەب دەڵێت: مەی ڕژێنرا لە ڕێگادا بۆ ئەوەی ڕەتكردنەوەی ئاشكرا بكرێت و وازلێهێنانی بەناوبانگ بێت، وئەم بەرژەوەندیە زیاترە لە ئازار گەیاندن بە ڕژاندنی لە نێو ڕێگاكاندا.
ڕوونكردنەوەی ڕەحمەتی الله -سبحانه وتعالی- بە بەندەكانی، ولێپرسینەوەیان لێناكات لەسەر كردەوە پێش دابەزینی حوكم.
خوای گەورە -عز وجل- مەی حەرامكردووە چونكە خراپە وزیانی زۆری هەیە بۆ سەر ئەقڵ وپارە وسامان، وهۆكارە بۆ ئەوەی مرۆڤ زۆرێك لە تاوانەكان بكات؛ بەهۆی نەمانی ئەقڵ وهۆشی.